راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ڕودانی بومه‌له‌رزه له پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهه‌لات
.
ئێواره‌ی رۆژی شەممە ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ به‌رامبه‌ر به ١١-٨-٢٠ ١٢ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بە خێرایی شه‌ش و دوو پله به پێوه‌ری ریشتێر ناوچه‌کانی ئازەربایجانی ڕۆژهه‌لاتی گرته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری به دانیشتوانی ناوچه‌که گه‌یاندووه هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٠ ئاوایی به ته‌واوی له نێوچوون.
به‌پێی ههواڵەکان لەو کارەساتەدا زیاتر لە ٢٥٠ کەس کوژراون و نزیک بە ٣٠ ٠ ٠ کەسیش بریندار بوون، کە ژمارەی کوژراوان ڕوو له زیاد بوونە هه‌ر به پێی ههواڵەکان زۆر بەی قوربانیانی ئەو کارەساتە ژن و منداڵن. ئەو کارەساتە لە کاتێکدا روودەدا کە هەل و مەرجی ژیان لەو ناوچانە زۆر حەستەم و نالەبارە، و رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی خزمەتگوزاریێکی ئەوتۆ بەتایبەت لەباری بیناسازیەوەی جێ بە جێ نەکردوە هەر بۆیە بە روودانی هەر کارەساتێکی سروشتی وێرانی و قوربانیێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە.
ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکەش بە سه‌رجه‌م قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکا و هیوای هه‌رچی زوتر چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩١
١٢ ئاگۆستی ٢٠ ١٢