lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کۆڕێکی گه‌وره‌ بۆ زمانی کوردی له‌ کرماشان به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کۆڕێکی گه‌وره‌ بۆ زمانی کوردی له‌ کرماشان به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی ئێرانناسی لقی کرماشان هه‌واڵی به‌‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین کۆڕبه‌ندی زمانناسی ئێرانی له سه‌ر بابه‌تی "زمانی کوردی" له‌ شاری کرماشان ڕاگه‌یاند.

سه‌‌‌رۆکی ڕێکخراوه‌‌‌ی ئێرانناسی لقی کرماشان هه‌‌‌واڵی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کۆڕبه‌‌‌ندی زمانناسی ئێرانی له سه‌‌‌ر بابه‌‌‌تی "زمانی کوردی" له‌‌‌ شاری کرماشان ڕاگه‌‌‌یاند. به‌‌‌پێیراپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه‌‌‌ید زیائه‌‌‌ددین خوڕه‌‌‌مشاهی، به‌‌‌رپرسی ڕێکخراو‌ی ئێرانناسی له‌‌‌ پرێس کۆنفڕاسێکدا به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی کۆمه‌‌‌ڵێک کۆڕی زمانناسی له‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ڕێکخراوه‌‌‌ی ئێرانناسییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌مساڵی هه‌‌‌تاویدا وتی: له‌‌‌ هه‌‌‌ر کۆڕێکدا، به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ته‌‌‌کنیکی و پسپۆڕی، زمانێک تاوتوێ ده‌‌‌کرێت و ئه‌‌‌و ده‌‌‌رفه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ نرخه‌‌‌ به‌‌‌ کرماشان دراوه‌‌‌ هه‌‌‌تا یه‌‌‌که‌‌‌مین کۆڕی زمانناسی له‌‌‌ سه‌‌‌ر "زمانی کوردی" به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ببات. ناوبراو به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌ی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی یونێسکۆ له‌‌‌ لێکوڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کدا، که‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌ڕ زمانه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌کان ئه‌‌‌نجامی داوه،‌ زمانی کوردی نه‌‌‌ک به‌‌‌ زمانێکی ئێرانی به‌‌‌ڵکوو به‌‌‌ زمانێکی وڵاتی تورکیا و حکوومه‌‌‌تی عوسمانی ناوبردووه،‌ ده‌‌‌ڵێت: ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ نیگه‌‌‌رانی به‌‌‌رپرسان و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رانی ڕێکخراوه‌‌‌ی ئێرانناسی وڵاتی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌ و بووبه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین کۆڕی زمانناسی ئه‌‌‌و ڕێکخراوه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ کرماشان و له‌‌‌ سه‌‌‌ر بابه‌‌‌تی زمانی کوردی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ بچێت.خوڕه‌‌‌مشاهی وتیشی: نووسینگه‌‌‌ی کۆڕبه‌‌‌نده‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ تاران وبه‌‌‌ هاوکاری وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران خه‌‌‌ریکی دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ بواری ئه‌‌‌ده‌‌‌بیاتی کوردیدا لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یان ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌ و به‌‌‌رهه‌‌‌میان هه‌‌‌یه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌زاره‌‌‌تی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ناوخۆ و وه‌‌‌زاره‌‌‌تی خوێندنی باڵائاماده‌‌‌یی خۆیان بۆ هاوکاری و یارمه‌‌‌تی  ڕاگه‌‌‌یاندووه‌‌‌. شیاوی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌Ø› ڕۆژی ٢٣ی پووشپه‌‌‌ڕی ئه‌‌‌مساڵی هه‌‌‌تاوی گه‌‌‌وره‌‌‌ کۆڕی زمانناسی کوردی له‌‌‌ ئوتیل پارسیانی کرماشان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت.
 
 صورة

10 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڕێکی گه‌وره‌ بۆ زمانی کوردی له‌ کرماشان به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کۆڕێکی گه‌وره‌ بۆ زمانی کوردی له‌ کرماشان به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر