٢٥ کرێکاری کورد لە کرماشان، بوونە قوربانیی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتی
لە رووداوێکی ماشێندا لە یەکێک لە جاددەکانی ئوستانی کرماشان، ٨ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو لە ئەنجامی پێکدادانی
لە رووداوێکی ماشێندا لە یەکێک لە جاددەکانی ئوستانی کرماشان، ٨ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو لە ئەنجامی پێکدادانی مینیبووسێک لەگەڵ ئوتۆبوسێکی جۆری (وەڵڤۆ) لە جاددەی نێوان ئیسلامئابادی رۆژئاوا – حۆمیل و لە سێ رێیانی گوندی "چقاجنگە"، زیاتر لە ٢٥ کەس بوونە قوربانی. لەم رووداوەدا، شەش کەس لە سەرنشینانی مینیبووسەکە دەستەبجێ گیانیان لەدەست داو دوو کەسی دیکەش پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا. زۆرترین کوژراوەکان و بریندارەکانی ئەم رووداوە کرێکارە کوردەکانی خەڵکی دۆڵە درێژ "درەدراز" (شەهرەکی مەهدیە)ی کرماشان بوون، کە بۆ کاروباری وەرزێڕی روویان لە مووچە و مەزراکانی بەخشی کۆزەران کردبوو. ئەو جاددەیە بە یەکێک لەو رێگەوبانانە دادەندرێت، کە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روو ئەدات، کە لە رووی ستاندارسازی و کۆنتڕۆڵەوە لەلایەن بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەتایبەت ئیدارەی رێگە و شارسازی و پۆلیسەوە بەرەوڕووی ئەوپەڕی کەمتەرخەمی بۆتەوە.