lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

.ئامارەکانی توشبووانی ئیدز له‌ ئێران مەترسیدارن

.ئامارەکانی توشبووانی ئیدز له‌ ئێران مەترسیدارن

ئیدز، نەخۆشییەک کە لە بێدەنگیدا پەرەدەسێنێت و لە بێدەنگیشدا مرۆڤ دەکوژێت. ئایدز جۆرێک لە نەخۆشی ڤایرۆسییە کە سیستمی بەرگریی جەستە لەکار دەخات .

ئیدز، نەخۆشییەک کە لە بێدەنگیدا پەرەدەسێنێت و لە بێدەنگیشدا مرۆڤ دەکوژێت. ئایدز جۆرێک لە نەخۆشی ڤایرۆسییە کە سیستمی بەرگریی جەستە لەکار دەخات . تووشبووان بەو نەخۆشییە لە ئێران بەرەوڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە ، ئەوان جگە لە چێشتنی ژان و دەردی نەخۆشییەکە، لەلایەن کۆمەڵگەشەوە دەخرێنە پەراوێزەوە.به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌ حکومه‌‌‌تییه‌‌‌کان، ئایدز لە ئێران گەیشتووەتە خاڵی هۆشداریی، لە ساڵی ٢٠ ٠ ٠ ەوە تا ساڵی ٢٠ ١٣ رێژەی توشبووان بە نەخۆشی ئایدز لەو وڵاتە حەوت بەرامبەر بووە ، لە ساڵی ٢٠ ٠ ٠  تەنیا ٣٦٨٨  کەس توشبووی نەخۆشی ئایدز لە ئێران تۆمار کرابوو، کە ئەو رێژەیە ئێستا گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ٤١ کەس. ئەوە تەنیا رێژەی ئەو کەسانەیە کە ناویان لەلایەن بنکە تەندروستییەکانەوە تۆمارکراوە و کارناسان دەڵێن ئاماری راستی زۆر لەو رێژەیە بەرزترە . بەپێی ئامارە فەرمییەکان وەزارەتی تەندروستی و راهێنانی پزیشکی ئێران ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە ئێران بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیان لەدەستدەدەن  نەخۆشی ئایدز سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و لە رێگەی پەیوەندی سێکسی، دایک بۆ منداڵ، دەرزی گیرۆدەبووانی مادە هۆشبەرەکان و چەند رێگایەکی دیکەوە دەگوازرێتەوە. صورة

10 ساڵ و 3 مانگ و 11 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

.ئامارەکانی توشبووانی ئیدز له‌ ئێران مەترسیدارن

.ئامارەکانی توشبووانی ئیدز له‌ ئێران مەترسیدارن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر