به هۆى دووپشک ونهبوونى دهرزى دژه ژهحر مندالێک مرد
لەشاری ئیلام مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵەی کورد بە هۆی پێوەدانی دووپشک و نەبوونی دەرزیی دژەژەهر و بێبەری بوونی ئەو شارە لە کەلوپەلی پزیشکی، گیانی خۆی لەدەست دا
لەشاری ئیلام مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵەی کورد بە هۆی پێوەدانی دووپشک و نەبوونی دەرزیی دژەژەهر و بێبەری بوونی ئەو شارە لە کەلوپەلی پزیشکی، گیانی خۆی لەدەست دا. بەپێیراپۆرتى ههواڵدهرى حکومهتى مێهر، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ مێرمنداڵێکی ئیلامی بەناوی ئارمین محەمەدیان بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە لەئاوایی "ئاوهەنار" کۆتایی بەژیانی هات. لەکاتی گەڕاندنەوەی ئارمین بۆ ماڵەوە، ژەهری دووپشکەکە سەرجەم جەستەی گرتۆتەوە و تێکەڵ بە خوێنی بووە و دواتر دەستبەجێبردراوەتە شاری ئابدانان و لەوێشەوە رەوانەی ناوەندی بێهداشتی ئوستان کراوە. دێهێاری ئاوایی ئاوهەنا لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی مێهر، پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە هۆکاری مەرگی ئەو مێرمنداڵە لەقەڵەم داوە و وتوویەتی: نەبوونی ئامبووڵانس لە بەخشی موورمووری، هۆکارێکی دیکەی ئەو رووداوە دڵتەزێنەیە. بەوتەی محەممەد کەمەری، پێشتریش چوار کەسی دیکە بەهۆی ژەهری دووپشکەوە گیانیان لەدەست داوە و سەرەڕای نووسینی نامە و ئاگادارکردنەوەی ناوەندە پێوەندیدارەکان، تەنانەت دەرزی دژەژەهر لە بەخشی موورمووری و ئاوهەناریش دەست ناکەوێ. کەمیی ئیمکاناتی بێهداشتی و کەرەسەی دەرمانی لەزۆربەی ناوچە کوردنشینەکان بۆتە قەیران و هاووڵاتییانی کورد بە بەردەوامی مەترسیی گیانیان لەسەرە.