lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

په‌یامی هاوده‌ردی کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراوی ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵات

په‌یامی هاوده‌ردی کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراوی ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵات
.

رۆژی شەممە ٢١ی گه‌لاوێژی١٣٩١ی ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ ته‌وژمی شه‌ش‌ و دوو پله‌ بە پێوەری رێشتێر ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ژاند

هه‌تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ سروشتییه‌وه‌ زیاتر له‌ ٣٥٠  که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه ‌‌و نزیک ٣٠ ٠ ٠  به‌ که‌سیش بریندار بوون، له‌ئه‌نجامیشدا بیست لادێ‌ به‌ته‌واوی وێران بوونه‌و زیانیش به‌ده‌یان لادێی تر که‌وتووه‌. ئەو کارەساتە دڵتەزێنە لە کاتێکدا رووی دا کە هەل و مەرجی ژیان لە ئێرانی دیکتاتۆر لێدراو سەخت و دژوارە و هەژاری و بێکاری و فەساد و دیاردە کۆمەڵایەتیەکان داوێنگیری جەماوەر بوون.

هەر بۆیە ئاکامی ئەو کارەساتە کاری خراپی کردۆتە سەر خەڵک. 

هەر بە پێی دوایین راپۆرتەکان، دامودەزگاکانی رژیم بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە کەوتوونە ژێر دارپەردوو هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆیان نەناوە. هەروەها بریندارەکانیش بە هۆی پێڕانەگەیشتنەوە رووبەرووی مەرگ دەبنەوە و وەک دبینین رێژەی مردن تا دێ بەرەو سەردەچێ.

کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارە خەڵک لێقەوماوی ئازەربا
azrbaijan
یجانی رۆژهەڵات دەزانێ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوه‌که‌ ده‌کا ‌و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ی برینداره‌کان ده‌خوازێت و له‌خوداش داواکارین سه‌بووری به‌ خانه‌واده‌ی قوربانیان ببه‌خشێت.

کۆمیتەی خوێندکارانی 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩١



12 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی هاوده‌ردی کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراوی ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵات

په‌یامی هاوده‌ردی کۆمیتەی خوێندکارانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراوی ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر