زۆر ماندوبوون هۆکارە بۆ جەڵتەی دڵ
خەندان
پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەرەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە هیلاکی و ماندوبوونێکی زۆر دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ.
پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەرەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە هیلاکی و ماندوبوونێکی زۆر دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ. پزیشکەکان جۆرە بەکتریایەکیان دۆزیوەتەوە کەبەهۆی دەردان و زیاد بوونی هۆرمۆنی هیلاکی (جۆرە هۆرمۆنێکە لەش لەکاتی هیلاکی دا دەری دەدات ) دەبێتە هۆی گەشەکردنی لەناو خوێندا و ناهێڵیت رێژەی ئۆکسجین بگاتە دەمارەکانی دڵ لەهەمان کاتدا دەمارەکان تەسک دەکاتەوە وەناهێڵیت خوێن بەباشی هاتوچۆ بکات، هەروەها زانایان ڕایان گەیاندوە کە ئەم بەکتریایە هۆکارە بۆ هەوکردنی پەردەی دڵ و دەمارەکانی دڵ و تێکدانی گواستنەوەی خوێن بۆ بەشەکانی تری لەش.بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کەدوای ماندوبوون و هیلاکییەکی زۆر پێویستە مرۆڤ پشوو بدات و هێمن بێتەوە، خۆی بپارێزێ لە هیلاک بوونی لەڕادە بەدەر.