١٦ حاڵهت پێشێلکردنى مافى ژنان له ماوهى حهفتهى رابردوو
چارەنووسی ئەفسانە بایزدی هەتا ئێستا ناڕوونە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، چارەنووسی ئەفسانە بایزدی کچە خوێندکاری کورد کە رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ناڕوونە.
چارەنووسی ئەفسانە بایزدی هەتا ئێستا ناڕوونە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، چارەنووسی ئەفسانە بایزدی کچە خوێندکاری کورد کە رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ناڕوونە. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بە باوکی ئەفسانە بایزیدیان راگەیاندووە، کچەکەت لێرە نەماوەو بۆ قەرارگای سوپای پاسداران لە دەرەوەی شاری بۆکان، کە لەسەر جاددەی سایین قەڵا هەڵکەوتووە، راگوێزراوە. ههروهها کاتێک باوکی ئەفسانە سەردانی قەرارگای سوپای پاسدارانی کردووە، پێی گوتراوەØ› "کچەکەت لێرە نییەو ئێمە ئاگاداری دەستبەسەر کرانی ناوبراو نین". ئەفسانە بایزیدی، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ هاوڕێ لەگەڵ براکەی دەستبەسەر و دواتر بە ١٠ ٠ ملوێن بارمتە ئازاد کراو پاشان لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە. ههروهها لەماوەی حەفتەی رابردوودا مەرزیە رەسوڵی و ساجیدە عەرەبسورخی بەمەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بانگهێشتی زیندانی ئێڤین کران. رۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، مەرزیە رەسوڵی یەکێک لە رۆژنامەنووسە رخنەگرەکانی ئێران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی، کە ٢ ساڵ زیندانی تەعیزرییە، لەگەڵ ٥٠ زەربە قامچی، بانگهێشتی دادسەرای زیندانی ئێڤین کرا جێگهى باسه که .ساجیدە عەرەبسورخی هەتا ئێستا بەدانانی بارمتەی ٣٠ ٠ ملوێن ئازاد بووە و لەلایەن دادگاوە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" ی خراوەتە پاڵ. ناوبراو کە کچی فەیزوڵڵا عەرەبسورخی یەکێک لەئەندامانی شورای ناوەندی رێکخراوی موجاهیدینی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو بارەیەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک نووسیویەتی " بەمەبەستی جێبەجێکردنی حکومێک کە هێشتا بە من رانگەیەندراوە، بانگهێشت کراوم. سەرەنج راکێشتر ئەوەیە کە دوای یەک کاتژمێر بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی سوپای پاسداران کرام." له لاێکیترهوه، رۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد چوونەتە ماڵی هاوڵاتییەکی بەهایی دانیشتووی ئەو شارە بەناوی "ساقی فەدایی" و دەستبەسەریان کردووە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو و شوێنی راگرتنی لە بەردەستدا نییە. "مەی خلووسی" دایکیئەو هاوڵاتییە بەهاییە پێشتر و لە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردان هاوڕێ لەگەڵ دوو هاووڵاتی بەهایی دیکە بەناوەکانی "دەری ئەمری" و "شایان تەفەزولی" لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون کە هەتائێستاش لە ژێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەدان.