ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، سێ لاوی کوردی دەستبەسەر کرد
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمى ئاخوندى ئێران، ٣ لاوی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەقزیان دەستبەسەر کرد. بەپیی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمى ئاخوندى ئێران، ٣ لاوی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەقزیان دەستبەسەر کرد. بەپیی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ، سێ لاوی خەڵکی گوندی مەڵقەرەنی لە ناوچەی سەقز،به ناوهکانى، هیوا ئازەری تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم)، (محمەد قانع تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محێدین) و (ساڵار ئازەری تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی حەسەن لەلایەن مەئموورانی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کران. لەو پەیوەندییەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندØ› سالار ئازەری لە سێ ساڵی رابردووشدا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کراوەو بەرەوڕووی لێپێچینەوەی مەئموورانی ئەو ئیدارە بۆتەوە. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی راگیرانی ئەو سێ لاوە کوردەی خەڵکی گوندی مەڵقەرەنی، لەبەر دەستدا نییە.