lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دوو ژنە کارمەندی کورد بەرەڕووی حوکمی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە

دوو ژنە کارمەندی کورد بەرەڕووی حوکمی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە

لە درێژەی بەردەوامیی فشاری ناوەندە حکوومی و ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی مەزهەبی، دوو کارمەندی ژن بەرەوڕووی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە.

لە درێژەی بەردەوامیی فشاری ناوەندە حکوومی و ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی مەزهەبی، دوو کارمەندی ژن بەرەوڕووی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا "ئەسما چەشمە کەبوودی" کە مامۆستای وانەی "بیرکاری(ریاچی)" لە قوتابخانەی کچانەی شارستانی کامیاران بوو، پاش ١٥ ساڵ وانە وتنەوە، بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ ئوستانی یەزد دوور خرایەوە. ئەو ژنە مامۆستایە، کە ئەندامی مەکتەب قورئانە، ٢ ساڵ پێش ئیستا بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغی دوکتوڕای (بیرکاری)ی زانکۆی کوردستان وەرگیراو پاش چەند مانگ درێژەدان بە خویندن، لە زانکۆ دەرکرا. ئەسما چشمە کەبوودی تۆمەتی "هاندانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ دووبەرەکی نانەوەو بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکی گروپە نایاساییەکان، ئەندامەتی و چالاکی بۆ مەکتەب قورئان، دژایەتی لەگەڵ بۆنە ئایینیەکان و دروست کردنی ئاستەنگ بۆ بەرنامە پەروەردەییەکانی قوتابخانەی "فاتیمەی زەهرا"ی دراوەتە پاڵ. هەروەها ئەسرا گویلی کچی محەمەد رەحیم، کە پێروسنێلی نەخۆشخانەی "تامین اجتماعی"ی شاری سنە بوو، بە بڕیاری لێژنەی ناوەندی "گزینش"ی ناوچەی ٢ی هەمەدان لەسەر کار دەرکرا. ئەو ژنە پەرستارەی خەڵکی کامیاران، ماوەی ٣ ساڵ بوو لە نەخۆشخانەی "تامین اجتماعی"ی کامیاران پەرستار بوو، کە بەهۆی ئەندامەتی لە مەکتەب قورئان، بەرەوڕووی دەرکران بۆتەوە.
 صورة

10 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو ژنە کارمەندی کورد بەرەڕووی حوکمی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە

دوو ژنە کارمەندی کورد بەرەڕووی حوکمی دوور خرانەوە و لەسەر کار دەرکران بوونەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر