نالهبارى دۆخى جهستهیى زیندانیانى سیاسى کورد
دۆخی جەستەیی ٤ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی قزلحەسار، کە ماوەی ٣٤ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر بوون دەچێت و ئەمەش نیگەرانیی لای بنەمالەی ئەو گیراوانە دروست کردووە
دۆخی جەستەیی ٤ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی قزلحەسار، کە ماوەی ٣٤ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر بوون دەچێت و ئەمەش نیگەرانیی لای بنەمالەی ئەو گیراوانە دروست کردووە. به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان و به وتهى سەرچاوەیەک لە زیندانی قزلحەسار، جیهانگیر دێهقانی و حامید ئەحمەدی فشاری خوێنیان چۆتە سەر ٦ و جەمشید دێهقانی و کەماڵ مەلایی فشاری خوێنیان بۆ ٨ دەرەجە دابەزیوە و هەر کام لەو ٤ کەسەش لە نیوان ١٠ هەتا ١٥ کیلۆدا کێشی لەشیان دابەزیوە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی لەگەڵ ئەوەیکە ئەو چوار کەسە هەتا ئیستا چەندین جار بەهۆی مانگرتنەکەیانەوە لە هۆش چوون و هاوکات تووشی ئازاری گورچیلە، پشت و تووشی خوێنبەربوونیش هاتوون، بەڵام بەرپرسان هیچ وڵامێکیان بە داواکاریی ئەو چوار کەسە، لەمەڕ گەڕانەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج، نەداوەتەوە.