دانیشتووانی ئێران خۆراکی پێویستیان دەستناکەوێ
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان، لە ساڵانی رابردوودا ئێران بە دۆخێکی نالەباری ئابووریدا تێپەڕیوە. رەوشێک کە سنوورەکانی وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوە و لە هەمووان گرنگتر خۆراکی خەڵکیشی گرتووەتەوە
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهکان، لە ساڵانی رابردوودا ئێران بە دۆخێکی نالەباری ئابووریدا تێپەڕیوە. رەوشێک کە سنوورەکانی وەبەرهێنان، خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوە و لە هەمووان گرنگتر خۆراکی خەڵکیشی گرتووەتەوە. بەپێی ئامارێک کە کۆمیسیۆنی تەندروستی مهجلیسى رژێمى ئاخوندى ئێران بڵاویکردووەتەوە، ٣٠ % ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گرفتی کەمی ماددە پرۆتینییەکانیان هەیە و ٢٠ % ی بنەماڵەکانی ئەو وڵاتەش نائاسایشی خۆراکییان هەیە. هەروەها ٥% ی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمترە، کێشەی کەمی کێشیان هەیە و ٧%ی منداڵانیش کێشەی کورتی باڵایان هەیە، کە پەیوەندی بە خۆراکی ناتەواوەوە هەیە. ئەو کۆمیسیۆنە رایگەیاندووە، ئەو منداڵانەی کێشەی خۆراکیان هەیە لە داهاتوودا کەسی بەهێز و تەندروست نابن.