lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به شیک له ووته کانى سکرتیرى گشتى سازمانى خه بات له کوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنکه ى سه رکردایه تى سازمان

به شیک له ووته کانى سکرتیرى گشتى سازمانى خه بات له کوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنکه ى سه رکردایه تى سازمان
ئا: عةتا جةعفةرى


رۆژى سێشه‌ممه‌ ١٠ ى گه‌لاوێژى ١٣٩١ کۆبوونه‌وه‌ێکى گشتى سیاسی بۆ به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ باره‌گاى ناوه‌ندى سازمان رێکخرا. ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێک له‌ووته‌کانى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنیه‌:
پێم باشه‌ له‌سه‌ر وه‌زعی جیهان ئاڵوگو٠Žره‌ سیاسیه‌کانى جیهان و‌ ناوچه‌یى وه‌ وه‌زعى ئێران هه‌روه‌ها وه‌زعى کوردستان ...


ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى که‌ کورد ئیستا پێیدا تێده‌په‌رى وه‌ هه‌روه‌ها وه‌زعى سازمانى خه‌بات قسه‌ بکه‌م.
هه‌موومان ئه‌زانین که‌ له‌ سیاسه‌تى جیهانیدا ئه‌مریکا وه‌کوو هێزى گه‌وره‌ و بالاده‌ست جێگاى دیارى هه‌یه‌ له‌ مۆعادله‌ سیاسیه‌کان و مۆعادلا‌ته‌ ئابوریه‌کان, به‌ تایبه‌ت دواى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى بلۆکى شه‌رق ونه‌مانى ئیتحادى جه‌ماهیرى شو٠Žره‌وى و به‌ ته‌نیا مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى جیهانى,بێگۆمان ده‌ورو نه‌قشى ئه‌مریکا زیاتر بوو له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌کان له‌ چاو رابردوو. ئه‌مریکا له‌ زۆربه‌ى کێشه‌جیهانیه‌کان,وه‌ک ده‌سه‌لات و گه‌وره‌ هێز بریارى یه‌کلایى که‌ره‌وه‌ ده‌دات, له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى شۆراى ئه‌منیه‌تیش هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانی دیکه‌ش هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا وه‌کوو ده‌وله‌تى خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى جیهانى له‌ زۆر کاتدا له‌سه‌ر زو٠Žرکێشه‌ى سیاسی بریارى یه‌کلایى که‌ره‌وه‌ ده‌دات. بێگۆمان ئه‌ویش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ بوونى هێزى سه‌ربازى تۆکمه‌، بوونى چه‌کى پێشکه‌وتوو وه‌هه‌روه‌ها ئیقتسادوده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌مریکا. دۆلار وه‌ک به‌بایه‌خترین پۆلى جیهانى,هه‌میشه‌ وه‌ک پایه‌ حساب ده‌کرێ,قیمه‌تى هه‌رکه‌ل وپه‌لێک له‌ زوربه‌ى ووڵاتانى جیهان به‌ دۆلار به‌راورد ده‌کرى,ووڵاتانى ئۆروپایی پووڵى یۆرۆیان هینایه‌مه‌یدانه‌وه‌ به‌لام نه‌یتوانى جێگا به‌ دۆلار له‌ق کات وه‌ له‌ ئیستادا دۆلار له بازاردا قسه‌ى یه‌که‌م ده‌کات. ئه‌مریکا وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى جیهان چ هێزى سیاسى و هێزى ئابوورى جێگاى بایه‌خه‌و هه‌ر ئالوگۆریک که‌ له‌و ولاتاندا روو بدات ئه‌مریکاکاریگه‌رى هه‌یه‌....,.ئێمه‌ش ده‌بی٠Ž ئاگادار بین له‌هه‌لومه‌رجى سیاسى له‌ ئه‌مریکا.

له‌ دووهه‌م مانگى پاییزى ئه‌مساڵدا هه‌لبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ ئه‌مریکا به‌ریوه‌ ده‌چێت,هه‌موو ناوه‌نده‌ سیاسیه‌کانى جیهان ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌ راگه‌یاندنه‌کانى جیهان چاویان له‌ سه‌ریه‌تى وه‌ ئه‌یانه‌وێت بزانن ئاکام ونه‌تیجه‌ى ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ چی ده‌بى وته‌نانه‌ت مه‌به‌ستیانه‌ پێشوه‌خت به‌راوردى ئاکامه‌کانى بکه‌ن. وه‌ک دیاره‌ کۆماریه‌کان پالیوراوه‌که‌یان ناوى,میت رامنى,یه‌ که‌ به‌ که‌سی٠Žکى نزیک له‌ئیسرائیل حساب ده‌کرى.که‌ باس له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ین هه‌میشه‌ ده‌بى ئه‌وه‌له‌ به‌ر چاو بگرین که‌ ئه‌مریکا پێوه‌ندییکى تۆکمه‌ى له‌گه‌ل ئیسرائیلدا هه‌یه‌ وه‌هه‌ر وه‌ختێکیش باسى هه‌لبژاردنه‌کان له‌ ئه‌مریکا دێته‌ پێشه‌وه‌ وه‌ هه‌ر کێشه‌ییکى سیاسى له‌ ئه‌مریکا دیته‌ پی٠Žش گرنگیدان به‌ ئیسرائیل و چاره‌نووسى ئیسرائیل زیاتر دیته‌ ئاراوه‌، وه‌ک دیبینین پروپاگه‌نده‌ى هه‌لبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مساڵ سه‌ر له‌ نوى مه‌وزوعى ئیسرائیل بۆته‌ باسى کۆماریه‌کان و هه‌روه‌هاحیزبى دیموکراتى ئه‌مریکا,که‌ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکاى ئێستاپاڵێوراویانه‌و ره‌قیبى پالیوراوه‌ى کۆماریه‌کانه‌ ئه‌و دوانه‌ ره‌قابه‌تیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چۆن ئیسرائیل رازى بکه‌ن.

له‌ سه‌فه‌رى تازه‌ى میت رامنى بۆ ئیسرائیل نابراوباسى له‌قۆدسیه‌ت وپیرو٠Žزى ئیسرائیل کرد دیاره‌ ئه‌وقسانه‌ فلستینیه‌کانى ناره‌حه‌ت کرد.له‌ پیش سه‌فه‌ره‌که‌ى میت رامنى بو٠Žئیسرائیل,باراک ئۆباما پرۆژه‌یکى ئیمزا کرد که‌ پاراستنى ئیسرائیل ئه‌رکێکى هه‌میشه‌یى ده‌وله‌تى ئه‌مریکاده‌بێ.ئیمزاکردنى ئه‌و قانوونه‌ له‌ئیستادامۆشه‌خه‌سه‌ هو٠Žى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه‌ باراک ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌روک کو٠Žمارى سه‌رکه‌وێ، ئایا باراک ئۆباما ده‌توانى له‌ هه‌لبژاردنى داهاتوو سه‌رکه‌وتوو بی? له‌ پلۆنۆمى چواره‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى باسم له‌وه‌ کردکه‌ بۆ ده‌وره‌یکى دیکه‌،باراک ئۆباما ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا. به‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ ئه‌و گرتویه‌ته‌به‌ر هه‌م له‌سه‌ر وه‌زعی ناوخۆیى ئه‌مریکا هه‌م له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌کان و هه‌لوێستى له‌ به‌رانبه‌ر ولاتان,ئیحتمالى زۆره‌ باراک ئۆباما جارێکیتر ببیته‌وه‌ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا.له‌گه‌ل ئه‌ه‌وی که‌ئیسرائیل گرینگه‌ له‌ پروپاگه‌نده‌ى ئینتخاباتیه‌کان له‌ هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌کان و به‌تایبه‌ت کێشه‌ى رژیمى ئاخوندى مه‌سئه‌له‌یکى دیکه‌یه‌ له‌ گۆره‌پانى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان.کۆماریه‌کان ئۆباما تاوانبار ئه‌که‌ن که‌ له‌ حاست رژیمى ئێران به‌جیددى کارى نه‌کردوه‌ دیموکراته‌کان ئه‌وه‌ به‌ کایه‌یکى سیاسى ده‌زانن و ده‌ڵین به‌رنامه‌ ئۆتۆمیه‌کان وکیشه‌ى رژیمى ئێران له‌ ده‌ورانى جۆرج بوشیشدا هه‌بوو, ئه‌ى ئه‌و بۆ نه‌یتوانیوه‌ هه‌لویستێکى قاتعانه‌ بگرى،، مه‌سئه‌له‌ى هه‌لبژاردن و پروپاگه‌نده‌ى هه‌لبژاردن مه‌وزوعێکه‌، کارکرد مه‌وزوعیکى دیکه‌یه‌. به‌لام به‌ گشتى ئه‌مریکا، سیاسه‌تى ئه‌مریکا وه‌ ده‌سه‌لاتى ئه‌مریکا به‌و پێگه‌ى له‌ جیهاندا هه‌یه‌تى و به‌ تایبه‌ت که‌ ئیستا له‌ ناوچه‌که‌یه‌ و له زۆربه‌ى ولاتان پایگاى نیزامى هه‌یه‌ و له‌ عیراقیشدا ده‌وریکى گرنگ و یه‌کلایکه‌ره‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنى کیشه‌کاندا. بۆیه‌ گرنگه‌ به‌راوردو به‌دوادا چون بکه‌ین بۆ ئه‌مریکا و سیاسه‌ته‌کانى و هه‌لبژاردن و ئاکامى هه‌لبژاردنه‌کانى. 

مه‌وزۆعی دیکه‌ى جیهانى که‌ پێویسته‌ باسى له‌سه‌ر بکه‌م مه‌وزوعى ئابوورى جیهانه‌..,په‌ندێکى کوردى هه‌یه‌ ده‌لێ(ناندێنى پرهو٠Žى ئاشتى ماڵه‌.)),)به‌راستى ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر ولاتێکى جیهان بارى ئابوورى باش بى هه‌میشه‌ ئه‌و ولاته‌زیاتر ئه‌منیه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ. هۆى سه‌ر هه‌ڵدانى زۆربه‌ى کێشه‌کان له‌جیهان جیاواز له‌ کێشه‌ نه‌ته‌وه‌یى وسیاسیه‌کان ،کێشه‌ى ئابووریه‌, نه‌بوونى ئابوورى پێشکه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌بێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئاڵو٠Žزى. وه‌ک بینیمان له‌ ئافریقا له‌ژماره‌ییک ووڵاتانى عه‌ره‌ب,هو٠Žى یه‌که‌مى راپه‌رین له‌سه‌رخراپى بارى ئابوورى بوو. دانشجۆێک له‌ تونس خۆى سوتاند له‌ سه‌رئه‌وه‌ بوو که‌ ریگه‌یان لێ ده‌گرت له‌سه‌رگارى که‌لوپه‌ل بفرۆشێ. ئه‌وه‌ بووه‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رێنێک که‌ چه‌ندین ولاتى عه‌ره‌بى گرته‌وه‌..,.ئاشکرایه‌هه‌لومه‌رجى ئابوورى له‌ جیهاندا زۆر گرینگه‌...

به‌ پێى به‌راوردى سه‌ندوقى نێوده‌وله‌تى پوڵ گه‌شه‌ى ئیقتسادى که‌قه‌رار بوو٤% به‌ره‌وسه‌رتربێ,به‌ڵام ئیستا بووه‌ته‌٣%. ئه‌مه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ رۆشدى ئیقتسادى نه‌ک گه‌شه‌ى نه‌سه‌ندووه‌ به‌لکوو دابه‌زیوه‌.،هه‌ر به‌ پێ به‌راوردى سه‌ندوقى نێونه‌ته‌وه‌یى پوڵ قه‌رار بووگه‌شه‌ى ئیقتسادى له‌ئینگلستان دوو ٢ له‌سه‌د بێ به‌لام یه‌ک له‌سه‌دگه‌شه‌ى سه‌ندوه‌. دیسان . هه‌ر سه‌ندوقى نێونه‌ته‌وه‌یى پول ده‌لێ چه‌ندین ولاتى رۆژئاوایى ئیقتساده‌که‌یان گه‌شه‌ى تێدا نیه‌ وه‌ به‌ تایبه‌تیش پرته‌قال و ئیسپانیا و یونان و داوا ده‌کا که‌ ولاتانى جیهانى به‌تایبه‌ت ولاتانى خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لات له‌ ئیتحادیه‌ى ئۆروپاداهه‌ولى جیددى بده‌ن.باراک ئۆباما که‌ بریارى دابوو که‌ گه‌شه‌ بدات به‌ ئابوورى ئه‌مریکا وه‌ ئه‌مریکا له‌و وه‌زعیه‌ته‌ بێته‌ ده‌رێ به‌ته‌واوى سه‌رکه‌وتوونه‌بوو.تا ئیستایش له‌ ئه‌مریکا ٦٥٠ ٠ ٠ ٠  که‌س هیچ نه‌وعه‌ سه‌ر په‌ناو مالیان نیه‌ له‌سه‌ر جاده‌و له‌سه‌ر کارتۆن ئه‌خه‌ون.ته‌نانه‌ت چین و برزیل و هندوستان که‌ سێ ولاتى خاوه‌ن گه‌شه‌ى ئابووری زۆر به‌ره‌و سه‌ربوون، به‌لام ئه‌وانیش گه‌شه‌ى ئابوورییان راوه‌ستاوه‌. 

پێوه‌ندى ئه‌مریکاو روسیه‌

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین هێزى نیزامى جیهانیه‌., زۆر جار ده‌بینین، روسیه‌ هه‌وڵده‌دا وه‌ک رابردوو ده‌ورى هه‌بێت له‌کیشه‌ جیهانیه‌کاندا، و دووباره‌ هێزى رابردوى به‌ ده‌ست بێنێت، له‌سه‌ر هه‌ڵدانى راپه‌رینه‌کان له‌ ولاتانى عه‌ره‌بى, روسیه‌زیاترهه‌ڵویستى دژ به‌ ئه‌مریکاى گرتو٠Žته‌پێش و زیاتر پشتیوانى له‌ ده‌سه‌لاتى ئه‌و ولاته‌دیکتاتو٠Žرانه‌ کردووه‌.,دیاره‌ به‌شێکى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ که‌ روسیه‌ قازانجى سیاسى و ئابوورى له‌وهه‌ڵوێسته‌ى ده‌کاله‌لاییکى دیکه‌ش پی٠Žوه‌ندى سیاسى له‌ به‌ینى روسیه‌ و ئه‌و ولاتانه‌دا هه‌یه‌.,خالێکى دیکه‌,روسیه‌ ئه‌یه‌وێت به‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ پێگه‌ى خۆى قاییم کات وه‌ ریگه‌ نه‌دات ئه‌مریکا هه‌موو شته‌کان به‌ ویستى خۆى جێبه‌ جێ بکات. له‌کێشه‌ى سوریه‌دا,روسیه‌ ده‌زانى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌سه‌لاتێکى سه‌رکوتگه‌ر و زالمه‌,به‌لام پشتیوانى له‌ سوریه‌ ده‌کات چونکه‌ مه‌سالحى ئابووری وسیاسى هه‌یه‌و سوریه‌ یه‌کێکه‌ له‌ کریارانى سه‌ره‌کى چه‌ک له‌ روسیه‌.,.نه‌وعێک له‌ ره‌قابه‌ت هه‌م له‌بارى تواناى سه‌ربازى و هه‌م له‌ بارى چه‌ک و چۆل دروست کردن له‌نیوان ئه‌و دوو ووڵاته‌هه‌یه‌.له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستیدا ولادمیر پۆتین ده‌لێ ئیمه‌ به‌رنامه‌ ئۆتۆمیه‌کانمان په‌ره‌ پێده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر زه‌حمه‌ته‌ روسیه‌ بگاته‌وه‌ ئه‌و حاسته‌ى له‌ رابردوودا بوویه‌تى به‌لام له‌ مه‌یدانى ئه‌تۆمی وسه‌ربازیدا تواناییکى به‌رچاوى هه‌یه‌،.له‌گه‌ڵ،حکومه‌تى چین وه‌ک هیزیکى گه‌وره‌ خو٠Žده‌نوینێ.چین له‌ ئیستادا قۆدره‌تێکى گه‌وره‌ى نیزامى، قۆدره‌تێکى گه‌وره‌ى ئابووریه بۆیه‌ چین ئه‌یه‌ویت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا بوه‌ستیته‌وه‌ و عه‌مه‌له‌نیش ئه‌وه‌ى نیشان داوه‌، هه‌رچه‌ند چین زیره‌کانه‌ هه‌ول ئه‌دات وزیاترگرینگى به‌لایه‌نه‌ئابووریه‌که‌ى ده‌دا و گه‌شه‌ى پێبدات وه‌ له‌و چوار چێوه‌دا پێشکه‌وتنى زۆرى به‌ خۆیه‌وه‌ دیوه‌،له‌بارى سه‌ربازیش پیشکه‌وتنى زو٠Žرى بووه‌.ئه‌گه‌ر روسیه‌ نه‌توانێت له‌ داهاتودا ئه‌و جێگایه‌ى مه‌به‌ستیه‌تى بیگرێته‌وه‌,چین وه‌ک قۆدره‌تێکى گه‌وره‌ى ئاسیایى وه‌کوو یه‌که‌م ولات که‌ زیاتر له‌ یه‌ک میلیاردو سێ سه‌د ملیون که‌س جه‌معیه‌تى هه‌یه‌, به‌ بوونى ئه‌و جه‌معیه‌ته‌ زۆره‌ و به‌ بوونى ئابوورێیکى زۆر به‌ هێز و بوونى هێزى نیزامى له‌ داهاتوودا مه‌ترسى ده‌بێت بۆسه‌رپێگه‌ى ئه‌مریکا.

ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست و به‌شێک له‌ ئه‌فریقا

ئه‌و راپه‌رینانه‌ى دوو ساڵ له‌مه‌و پێش که بوو به‌ هۆى ئالوگۆرى سیاسى، که‌ به‌ باوه‌رى من زۆر ده‌مێک بوو ئه‌و ئالوگو٠Žره‌سیاسیانه‌ بهاتناێه‌دى. ئه‌و ئالوگۆره‌ سیاسیانه‌ به‌ قازانجى خه‌لک ته‌واو بوو. هه‌ر چه‌نده‌ که‌ میله‌تانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ عاده‌تیان نه‌گرتووه‌ به‌ بوونى قه‌واره‌ى سیاسی و دیموکراسی و،زیاتر حیزب و ده‌سه‌لات قۆدره‌تى هه‌بووه‌ وه‌ که‌متر خه‌ڵک له‌ بریاردان له‌ به‌رێوه‌ بردنى خۆیان ده‌وریان هه‌بووه‌، له‌ ئیستادا ئه‌مه‌ شتێکى تازه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکى ئه‌و ولاتانه‌.و نۆقته‌ گۆرانیکه‌, بوونى دیموکراسى که‌ خه‌ڵک له‌ به‌رێوه‌ بردنى ولاتدا سه‌همى هه‌بێ حکومه‌ت خه‌ڵک هه‌لیبژێرێت وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بوو بتوانێت لایبه‌رێت,ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌مووى ئه‌و ولاتانه‌، یه‌کێک له‌ کێشه‌ گه‌وره‌کان وهو٠Žى دواکه‌وتنى ئه‌و ولاتانه‌ نه‌بوونى دیموکراسی بوو. له‌ سیسته‌مى دیموکراسیدا هه‌میشه‌ خه‌ڵک ده‌توانن بریار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌ نووسى خۆیان,به‌لام له‌ ولاته‌کانى دیکتاتۆر ده‌سه‌لات به‌ده‌ست چه‌ند که‌سێک و خانه‌واده‌یه‌وچۆنیان پێ خۆش بێت واده‌که‌ن،کاتى ده‌سه‌ڵاتى لیبى روخاده‌رکه‌وت مه‌عمه‌ر قه‌زافى سه‌رۆک کۆمار به‌ ملیاردها دۆلارى پولى ئه‌و ولاته‌ى بردووته‌ ئیتالیاوبانکه‌کانى سوئیس دایناوه‌، زین لعابدین بن عه‌لى سه‌روک کومارى له‌سه‌ر کارلابراوى تونس و ژنه‌که‌ى به‌ چه‌ندها تۆن ته‌ڵایان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.ئه‌وانه‌ پێىیان وابوو ئه‌وه موڵکى خۆیانه‌و ئه‌گه‌ر شتێکیشى دا به‌ خه‌ڵک ئه‌وه‌ به‌ خێرى خۆى داویه‌.،. که‌ وایه‌ بوونى سیستمى دیموکراسى زه‌روره‌تێکى حه‌یاتییه‌و من پێم وایه‌ دیموکراسی و ئازادى ئه‌گه‌ر له‌ نان و ئاویش گه‌وره‌تر و باشتر نه‌بێت له‌گه‌ل خواردن وژیان یه‌کسانه‌..,ئه‌گه‌ر دیموکراسى نه‌بێ ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى، ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى دێته‌ئاراوه‌،.دیموکراسى حه‌یاتییه‌ وه‌ ئێمه‌ ده‌بێ هه‌موومان هه‌ر که‌سێک له‌ حاستى خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ بدات سیسته‌مى دیموکراسى بچه‌سپێنێت. سه‌ر هه‌ڵدانى ئه‌و راپه‌رینه‌، وه‌ روخانى ئه‌و رژیمه‌سته‌مکارانه‌ ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى بارى سیاسى، بارى ئابوورى ئه‌و ولاتانه‌و بو٠Žته‌ نۆقته‌ گۆرانێکى گرینگ بۆ خۆمان، بۆ ناوچه‌که‌.,.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و راپه‌رینانه‌دا زیاتر له‌ سالێکه‌ راپه‌رین له‌ سوریه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ راپه‌رینى خه‌ڵک له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێکى دیکتاتۆر و سته‌مگه‌ر که‌ چه‌ند ده‌هه‌یه‌ حیزبى به‌عس له‌ سوریه‌ له‌ سه‌ر کاره‌،حافزئه‌سه‌د به‌ کوشتن و برین درێژه‌ى به‌ حکومه‌تدا دواى مردنى به‌شارئه‌سه‌دى کورى هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌لات. له‌و چه‌ندین ساڵه‌دابیجگه‌له‌ له‌ ماڵ ویرانى کێشه‌ بۆ خه‌ڵکى سوریه‌ هیچیان نه‌کردوه‌،گرنگیان ته‌نیا به‌ خۆیان داوه‌ ئه‌و ولاته‌ له‌ دواکه‌وتووییدا ماوه‌ته‌وه‌..,بو٠Žیه‌ قورسه‌ خه‌ڵک ته‌حمولى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ملهور٠ه‌بکا.

وه‌ک ئاگادارن له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودار٠اپه‌رینى جه‌ماوه‌رله‌سوریه‌ گۆرانىبه‌سه‌ردا هاتوه‌. گیرانى شاره‌کانى کوردستانله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مژده‌ییکى گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى به‌شارئه‌سه‌دبۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌و وه‌زع وته‌نگانه‌ى به‌سه‌ریداهاتوه‌ رزگار بکابه‌ جو٠Žرێک مه‌یدانى داوه‌ شاره‌ کوردیه‌کان بکه‌ونه‌ ده‌ست کورد. مه‌به‌ستى یه‌که‌مى ئه‌وه‌یه‌ ترکیه‌ هان بدات له‌ دژى کوردله‌ سوریه‌و هیزى ترکیه‌ به‌ره‌و رووى سوریه‌ بێت بو دژایه‌تى کورد، وه‌کوو ده‌بینین له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان:ده‌لێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتى کورد له‌ سوریه‌ جێگیر بێت ئێمه‌ قبوول ناکه‌ین به‌ره‌و رووى ده‌وستین. به‌شارئه‌سه‌د کوردستانى سوریه‌ى وه‌ک نه‌چیر به‌کار هێناوه‌ ویستى ده‌وله‌تى ترکیه‌ ده‌خاله‌ت بکات. 

رژیمى به‌شارئه‌سه‌د ده‌زانى ئه‌گه‌ر ترکیه‌ بێته‌ سوریه‌وه‌ ناتوانىبو هه‌میشه‌ بمێتێته‌وه‌,پیلانى دووهه‌مى ئه‌وه‌یه‌ راى گشتى له‌ سوریه‌ و له‌ ده‌ره‌وى سوریه‌ بۆ قازانجى خو٠Žى بگو٠Žرێ و بلێ ئه‌وه‌ کورد ئه‌یه‌ویت حکومه‌تى سه‌ربه‌خۆ دروست بکادیاره‌ رژیمى ئاخوندى و حکومه‌تى عیراقیش هاوکارى بوون له‌ و به‌رنامه‌دا,وه‌ک ده‌بینین ئه‌و هێزه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر سنووره‌کانى هه‌ریمى کوردستان وسوریه‌ له‌ رێکه‌وتنى رژێمى عێراق و رژێمى سوریه‌ورژیمى ئاخوندى ئێرانه‌وه‌یه‌ ئازادبوونى کوردستانى سوریه‌ ئاکامه‌که‌ى چییه‌? من پێم وایه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ سوریه‌ بتوانێت ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه‌ى بپێکێت که‌ویستى به‌ خه‌یاڵى خوى به‌ قوربانى کردنى کوردستانى سوریه‌ خو٠Žى پى رزگار بکات. ئه‌وه‌ که‌ ئیستا به‌ جۆرێک نقشه‌ى سیاسى و جۆغرافیایى کوردستانى سوریه‌به‌ئازادبوونى دیارى کراوه‌وکوردله‌ شاره‌کانى کوردستان حکومه‌ت ده‌کا و حیزبه‌کان سه‌ره‌راى جیاوازى بیرو بۆچونیان رێک که‌وتن به‌ هاوکارى یه‌کتر ئیداره‌ى کوردستانى سوریه‌ بکه‌ن،  ئه‌وه‌ ده‌ستکه‌وتیکى گه‌وره‌یه‌,.




هه‌لومه‌رجى ئیران

به‌ بوونى ئه‌و هه‌موو ئابلۆقه‌ قورسه‌ ى له‌سه‌ر رژیمه‌ روژ له‌ داى رو٠Žژ وزه‌زعى ئابوورى له‌ ئێران خراپتر ده بێ.له‌وولاته‌ هه‌ژاره‌کامیش پێداویستى ژیان زو٠Žره‌ به‌ڵام له‌ ئێرانێکى ده‌وڵه‌مه‌ندپیداویستیه‌کانى رو٠Žژانه‌ى خه‌ڵک زو٠Žر که‌مه‌ له‌هه‌ر ووڵاتێکى جیهان مریشک زۆره‌ به‌لام له‌ ئێران که‌ به‌خیو کردنى په‌له‌وه‌ر یا به‌خیو کردنى مریشک یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ گرینگه‌کان ده‌ست ناکه‌وى له‌ وولاتانى دیکه‌ خه‌ڵک ته‌نیا بو به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌کانیان ته‌زاهۆرات ئه‌که‌ن به‌لام له‌ ئێران ته‌زاهۆرات ئه‌که‌ن بۆ ئازادى و نه‌بوونى خوارده‌مه‌نى به‌تایبه‌ت مریشک،ئه‌وه‌ ده‌رخه‌رى یه‌ک واقعیه‌ته‌ که‌ رژێمى ئاخوندى له‌ حالى له‌ناوچوندایه‌.فه‌سادزیاترله‌رابردو په‌ره‌ى گرتووه‌,که‌سانێک هه‌ن بۆ دابین بوونى پێداویستى ژیان له‌شى خۆیان ده‌فرۆشن.له‌ که‌م ماڵدا هه‌یه‌ که‌ موعتادى تێدا نه‌بێ،به‌داخه‌وه‌ئیعتیاد به‌رۆکى به‌ هه‌موو مالێک گرتووه‌ که‌ ئه‌وه‌یش هه‌مووى سه‌رچاوه‌که‌ى ده‌سه‌لاتى رژێمى ئاخوندییه‌.., له‌ رابردووداته‌نانه‌ت له‌ ساله‌کانى ٦٣ و ٦٤کو٠Žچى خو٠Žرى ئیعتیاد که‌م بوو له‌ زه‌مانى شادا له‌ شارێ گه‌وره‌ى کوردستانیش ده‌تواندرا موعتاده‌کان به‌ په‌نجه‌ى ده‌ست بژمێردرێن وده‌ناسران. به‌ڵام ئیستا نابێت بپرسى کى موعتاده‌، ئیعتیاد بووه‌به‌ شتێکى ئاسایى.

ئه‌و رژێمه‌ که‌ تا ئیستا توانیویه‌ به‌ زه‌بروزه‌نگ ده‌وام بێنێت، ئه‌و رژێمه‌ى که‌ ئابوورێکى ویران و نه‌خۆشی هه‌یه‌ ئایا ئه‌توانێت ده‌وام بێنێت?بیگومان ناتوانى ده‌وام بینێ. ئه‌و رژێمه‌ى بچوکترین ده‌روى ئازادى تێدا نیه‌، هیچکه‌س ناتوانێت به‌ ئازادى بژی ناتوانێت راى جیاوازى هه‌بێت ناتوانى ده‌وام بینێ. سروشتى ئیستاى حکومه‌ت کردن له‌جیهاندا ئه‌و شێوه‌ ده‌سه‌لاتانه‌ى تێدا جیێ نابیته‌وه‌. به‌ریزان خه‌باتکردن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دازو٠Žرى ئه‌رزش هه‌یه‌و پێویسته‌ نرخى بزانین.به‌ بو٠Žچونى من مۆبارزه‌و شۆرش له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێکى ئاوا زالم و دیکتاتۆردا نیشانه‌ى سه‌رکه‌وتنه‌, پێش ئه‌وه‌ى رژێم بروخێت سه‌رکه‌وتوین چونکه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتۆره‌دا مۆبارزه‌ ئه‌که‌ین.به‌تایبه‌ت که‌ رژیم به‌ بوونى سازمانى خه‌بات وهێزه‌شو٠Žرشگێره‌کان نیگه‌رانه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدایه‌ زه‌ربه‌ت له‌ سازمانى خه‌بات بدا. ئیمه له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتێکى زالم و سته‌مگه‌ر خه‌بات ئه‌که‌ین بۆ گه‌یشتنى گه‌لێک به‌ مافه‌کان وئازادى وروخاندنى ئه‌و رژیمه‌ ملهوره‌ که‌ وایه‌ده‌بێ هه‌میشه‌ به‌ ئیمان و به‌ باوه‌ر درێژه‌ به‌ خه‌باته‌که‌مان بده‌ین. 




کورد له‌ کوردستانى ئێران 




ئه‌گه‌ر به‌راوردى وه‌زعى کورد له‌ ئیستادا له‌گه‌ل رابردوو بکه‌ین ده‌بینین گۆرانێکى زۆر به‌ دیهاتووه‌ گۆرانێک که‌ به‌ قازانجى کورد ته‌واو بووه‌ و به‌ زه‌ره‌رى دوژمنانى کورد. له‌ هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان له‌ ئیستادا جولانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ رابردوودا له‌ پێش ١٩٨٠ ى زایینى ده‌کرا بلێن ته‌نیا له‌ به‌شێک یان له‌ پارچه‌ێک له‌ پارچه‌کانى کوردستان جولانه‌وه‌ به‌و شێوه‌ شیلگیره‌ى ئیستا نه‌بووه‌له‌ ئیستادا کورد له‌ کوردستانى ترکیه‌ به‌ تایبه‌تیش ئازادکردنى به‌شێک له‌و ناوچه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پ.ک.ک جێگاى ده‌ستخۆشییه‌و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یه‌., ئه‌وه‌ی که‌ ئیستا کوردستانى سوریه‌ به‌ ده‌ست کورده‌وه‌یه‌ جێگاى دلخۆشیه‌., ده‌بینین له‌ کوردستانى عێراق حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان ده‌سه‌لاتى کوردستان ده‌کاوله‌لایه‌ن زو٠Žرناوه‌ندى جیهانى ئیعترافى پێکراوه‌و زیاترله‌٢٠  کنسولگه‌رى ولاته‌ جیاجیاکان له‌ هه‌رێمى کوردستان کارده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ گۆرانێکى گه‌وره‌و گرینگن له‌ وه‌زعى کورد له‌ ئیستادا. پێموایه‌ کورد له‌ هه‌ر کام له‌و پارچانه‌ به‌ مافه‌کانى ئه‌گات. 

له‌ کوردستانى ئێران جولانه‌وه‌ى کورد لاوازى پێوه‌ دیاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لاوازیشى پێوه‌ دیاره‌ به‌لام جولانه‌وه‌بوونى هه‌یه‌ کورد له‌ کوردستانى ئێرانیش ئاماده‌یه‌.,و له‌گه‌ڵ هه‌ر بریسکه‌ێکى خه‌باتداو هه‌ر راپه‌رینێک بێگۆمان به‌شێکى زۆر له‌ شاره‌کانى کوردستانى ئێران ئه‌که‌وێته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌.وجه‌ماوه‌ر.هه‌موو کات ئۆمێد به‌ ئازادى زیاتره‌ جا دیاره‌ ئه‌م رێگا سه‌خته‌ ئه‌م ئامانجه‌ قۆربانى زیاترى ده‌وێت زه‌حمه‌تى زیاترى ده‌وێت وه‌ بێگومان ماوه‌ى ده‌وێت تا ئاکامى ئه‌و ئامانجه‌ بێته‌ دێ. به‌لام ئه‌وه‌ى جیگه‌ى داخه‌ په‌یوه‌ندى ساردى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ کۆن هه‌تا ئیستا که‌ جولانه‌وه‌کانى تووشى نوشوستى ولاوازى کردوه‌ دوو به‌ره‌کى و جیابوونه‌وه‌و دروستى ناکوکى زیانى گه‌وره‌ى داوه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ى ئازادیخوازى. 

aram slemani



12 ساڵ و 3 مانگ و 19 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به شیک له ووته کانى سکرتیرى گشتى سازمانى خه بات له کوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنکه ى سه رکردایه تى سازمان

به شیک له ووته کانى سکرتیرى گشتى سازمانى خه بات له کوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنکه ى سه رکردایه تى سازمان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر