مامۆستا سەید جەلال دین حوسێنی
من پێم وابوو لە زوودا و ئێستێش لەسەر ئەو باوەڕەم کە موبارەزەی کوردستان بەر لە هەموو شتێک موبارەزەیە بۆ رزگار بوونی گەلی کورد لە ژێر دەستی کەچارەنووسی خۆی بەدەستی خۆی دیاری کا، و دڵسۆزانی کورد
من پێم وابوو لە زوودا و ئێستێش لەسەر ئەو باوەڕەم کە موبارەزەی کوردستان بەر لە هەموو شتێک موبارەزەیە بۆ رزگار بوونی گەلی کورد لە ژێر دەستی کەچارەنووسی خۆی بەدەستی خۆی دیاری کا، و دڵسۆزانی کورد، کوردستان بەڕێوەبەرن، ئەگەر جوێ بوونەوە و سەر بەخۆییش نەبێ دەبێ دەسەڵاتی دراوسێیانی لەسەر نەمێنێ و دەسەڵاتی کورد بەسەر کوردستاندا بسەلمێندرێ. ئەو موبارەزە کاتێک درێژەی دەبێ و بڕشت و تەوژمی دەبێت کە لەژێر دەستی هەیئەتێکی سیاسی و نیزامی ی دڵسۆز و سەر دەرچوودا بەڕێوەببرێت. ئەوەش بەوە جێ بەجێ دەبێ کە بەرەیەک لە هەموو ئەحزاب و تەنانەت شەخسیەتانی لێزان و خاوەن نفوژ پێک بێ و دەستەی بەڕێوەبەری بە ئینتیخاب دیاری بکرێ، و بەرنامەی موبارەزە لە باری سیاسی و نیزامی و ئابوری و ڕاگەیاندنەوە دابڕێژرێ جا دەست بەکارببن. دەبێ لایەنگرانی ئەحزاب بزانن کە حیزبێک کە خاوەنی خەتی تایەبەتە ناتوانێ نوێنەری جەماوەری میللەت بێ، بەڵکو بە هەموو حیزبەکان بە دەستە جەمعی نوێنەری جەماوەری کوردستانن