lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

٣٠ پووشپه‌ریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان

٣٠ پووشپه‌ریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان

چوارساڵ به‌رله‌ ئێستا ئه‌ستێره‌ى پرشنگدارى خه‌باتى رزگارى نه‌ته‌وه‌یى کورد،مامۆستا سه‌یدجه‌لال ماڵ ئاوایى له‌ ژیان کرد وله‌دووى خۆى گه‌لێک که‌لێنى خسته‌ به‌ره‌ى به‌رخودان و دنیاى ئاڵ و والا٠Žى هونه‌رى ر٠سه‌نى کوردى.چوارساڵ له‌مه‌وپێش سنگى ژیان زامدار بوو،جارێکى دیکه‌ هه‌ورى ره‌ش ئاسمانمانى داگرت و وه‌یشومه‌ى مه‌رگ وناخۆشى به‌ربینگى پێگرتین وهیواى دوارۆژى لێ ئه‌ستاندین.

٣٠ پووشپه‌‌‌ریادى ئاوابوونى ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ى شۆرش وبه‌‌‌رخودان بێهروز ئه‌‌‌رده‌‌‌لا٠Žن چوارساڵ به‌‌‌رله‌‌‌ ئێستا ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ى پرشنگدارى خه‌‌‌باتى رزگارى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى کورد،مامۆستا سه‌‌‌یدجه‌‌‌لال ماڵ ئاوایى له‌‌‌ ژیان کرد وله‌‌‌دووى خۆى گه‌‌‌لێک که‌‌‌لێنى خسته‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ى به‌‌‌رخودان و دنیاى ئاڵ و والا٠Žى هونه‌‌‌رى ر٠سه‌‌‌نى کوردى.چوارساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش سنگى ژیان زامدار بوو،جارێکى دیکه‌‌‌ هه‌‌‌ورى ره‌‌‌ش ئاسمانمانى داگرت و وه‌‌‌یشومه‌‌‌ى مه‌‌‌رگ وناخۆشى به‌‌‌ربینگى پێگرتین وهیواى دوارۆژى لێ ئه‌‌‌ستاندین. زایه‌‌‌ڵه‌‌‌ى رۆح کێشان ومه‌‌‌رگى هونه‌‌‌ر و ئوستوره‌‌‌ى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى،خۆى پیشان به‌‌‌ ژیان دا ومامۆستاى رابه‌‌‌رو ر٠ێنیشانده‌‌‌رى له‌‌‌ ئه‌‌‌ستاندین.به‌‌‌مه‌‌‌رگى کت وپرى ئه‌‌‌م که‌‌‌ڵه‌‌‌ پیاوه‌‌‌ى میژوو،شۆر٠شى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى له‌‌‌کوردستانى ئێران خه‌‌‌سارێکى گه‌‌‌وره‌‌‌ى وه‌‌‌به‌‌‌رکه‌‌‌وت وسازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێرانیش مه‌‌‌زنترین کاره‌‌‌سات ور٠ووداوى له‌‌‌میژووى خویدا تۆمار کرد.باخى شێعرو ئه‌‌‌ده‌‌‌بى کوردى ژاکاوگوڵى ئه‌‌‌م دیاره‌‌‌ په‌‌‌ر٠په‌‌‌ربوون.مه‌‌‌رگى مامۆستا ،مه‌‌‌رگى هه‌‌‌نه‌‌‌رى ره‌‌‌سه‌‌‌نى کوردى وزمانه‌‌‌وانى و راستى شۆرش بوو.سه‌‌‌خته‌‌‌ به‌‌‌ بێ ر٠چه‌‌‌شکێنێکى وه‌‌‌ک ئه‌‌‌م ر٠ابه‌‌‌ره‌‌‌،به‌‌‌زویى بچینه‌‌‌وه‌‌‌ دۆخى ده‌‌‌ورانى حه‌‌‌یاتى مامۆستا،به‌‌‌لا٠Žم ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ زۆر جێگاى هومێده‌‌‌که‌‌‌ بیرى ماموستا رۆژبه‌‌‌رۆژ په‌‌‌ره‌‌‌ده‌‌‌ستێنێ و یادى وه‌‌‌ک خۆرى ناوشه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌نگ هه‌‌‌رده‌‌‌م خۆى ده‌‌‌رده‌‌‌خات.ساڵ به‌‌‌ساڵ یادى زیندووتر ده‌‌‌بیت وداهێنانه‌‌‌کانى له‌‌‌بارى سیاسیه‌‌‌وه‌‌‌ گشتگیرتر ده‌‌‌بن. مامۆستاى رابه‌‌‌ر به‌‌‌ هینانه‌‌‌ ئاراى جوولا٠Žنه‌‌‌وه‌‌‌وخه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى وئیسلامى وتێکه‌‌‌ڵ کردنى ئه‌‌‌م دوو چه‌‌‌مکه‌‌‌،گه‌‌‌وره‌‌‌ترین خزمه‌‌‌تى به‌‌‌ خه‌‌‌باتى راسته‌‌‌قینه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى کوردستان کردو توانى به‌‌‌ ده‌‌‌سپێکى خه‌‌‌باتێکى نوێ ومه‌‌‌زن،کاریگه‌‌‌رى خۆى به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م جوولانه‌‌‌وه‌‌‌دا به‌‌‌جێبهێڵیت.پاشان به‌‌‌ لیک گرێدانى ر٠ه‌‌‌هه‌‌‌نده‌‌‌کانى شۆرش ورۆحى به‌‌‌رخودان به‌‌‌ ئاقارى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى کورد له‌‌‌کوردستانى ئێران،بووه‌‌‌ خاوه‌‌‌ن ئه‌‌‌ده‌‌‌بیاتێکى سیاسى نوێ و به‌‌‌هێزکه‌‌‌ خۆى له‌‌‌ کۆکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌مووهێزه‌‌‌کان له‌‌‌ده‌‌‌وورى موبارزه‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى تا گه‌‌‌یشتن به‌‌‌مافى ر٠ه‌‌‌وا بینیوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ ده‌‌‌سپێکى شۆرش وسه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى گه‌‌‌لانى ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ر نیزامى پاشایه‌‌‌تى وهاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکارى رژیمى ئاخوندى که‌‌‌ کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ن شۆراکانى شارودێ به‌‌‌ریوه‌‌‌ ده‌‌‌بران،ماموستا وه‌‌‌ک رابه‌‌‌رێکى مه‌‌‌یدانى یه‌‌‌که‌‌‌م کارێک که‌‌‌کردى دروست کردنى شۆراى شارى بانه‌‌‌ ،به‌‌‌به‌‌‌شدارى هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان بوو.ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌که‌‌‌سایه‌‌‌تیش که‌‌‌ڵکى وه‌‌‌رگرت وبه‌‌‌شێوه‌‌‌یێکى ئازادو دیموکراتیک که‌‌‌ پاشتربووه‌‌‌ ئیلهام به‌‌‌خش بۆ باقى ناووچه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى کوردستان،حکومه‌‌‌تى خۆجێیى به‌‌‌ریوه‌‌‌برد.له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا که‌‌‌مترین تاوان ئه‌‌‌نجام درا وخه‌‌‌ڵک زۆر ئازادانه‌‌‌ به‌‌‌شدار بوون له‌‌‌پرۆسه‌‌‌ى خۆبه‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى. بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مامۆستاى رابه‌‌‌ر به‌‌‌ته‌‌‌واوه‌‌‌تى بیرێکى پلۆرال بوو که‌‌‌ له‌‌‌یاده‌‌‌وه‌‌‌رى میژوودا هه‌‌‌لگیراوه‌‌‌.ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدا بوو که‌‌‌ له‌‌‌ناووچه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌ر بیروباوه‌‌‌رى سیاسى خه‌‌‌ڵک ر٠اوو ده‌‌‌نران وپه‌‌‌نایان بۆ ئه‌‌‌و ناووچه‌‌‌ ده‌‌‌بردکه‌‌‌ مامۆستاى ره‌‌‌حمه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌ى ده‌‌‌برد. پاشان له‌‌‌ ده‌‌‌ورانى هیرشى نیزامى ئاخوندى بۆ سه‌‌‌ر کوردستان و خۆراگرى خه‌‌‌لک،مامۆستاى رابه‌‌‌ر بانگه‌‌‌وازى موقاومه‌‌‌تى سه‌‌‌رداو کوردستانیانى بۆ به‌‌‌ره‌‌‌کانى شه‌‌‌ر٠ له‌‌‌دژى هیرشى نیزامى تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لا٠Žت گه‌‌‌یشتوو کۆده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌شه‌‌‌ر٠وشۆرى کودستان،فه‌‌‌رمانده‌‌‌ى چه‌‌‌ندبه‌‌‌ره‌‌‌ى له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ بوو.یه‌‌‌کێک له‌‌‌به‌‌‌رانه‌‌‌ى که‌‌‌دژمن تێک شکێندراو پاشه‌‌‌کشێ به‌‌‌هێزى داگیرکه‌‌‌رکرا،شه‌‌‌ر٠ى ١٨ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌رى ١٣٥٨ بوو که‌‌‌ دژمن به‌‌‌ته‌‌‌واوى تیک شکێندرا وخومه‌‌‌ینى ناچاربوو که‌‌‌بڵێت نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کورد من ده‌‌‌نگى ئێوه‌‌‌م بیست،فه‌‌‌رموون ووتوێژ بکه‌‌‌ین.مامۆستاى ر٠ه‌‌‌حمه‌‌‌تى که‌‌‌شاره‌‌‌زاى مێژووى دژمنانى گه‌‌‌لى کورد بوو،هه‌‌‌ر زوو رایگه‌‌‌یاند ئه‌‌‌م ئاوربر٠ه‌‌‌ى خومه‌‌‌ینى راسته‌‌‌قینه‌‌‌ نیه‌‌‌و ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ کات به‌‌‌ده‌‌‌ست بهێنێت،به‌‌‌لا٠Žم له‌‌‌سه‌‌‌رخواستى زۆرینه‌‌‌ى نوێنه‌‌‌رانى کورد جارێکى دیکه‌‌‌ ووتوێژ کرایه‌‌‌وه‌‌‌ .ووتوێژ ته‌‌‌نیا بۆ کات کر٠ین بوو،ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو هه‌‌‌رزۆر زوو قسه‌‌‌ى مامۆستا هاته‌‌‌دى وجارێکى که‌‌‌ هێرش بۆ سه‌‌‌ر کوردستان ده‌‌‌ستى پێکرده‌‌‌وه‌‌‌.. مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال که‌‌‌سیک بوو که‌‌‌پیش بینى ر٠ووداوه‌‌‌کانى ده‌‌‌کردو سیاسیانه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رووداوه‌‌‌کان ده‌‌‌جوولاوه‌‌‌.به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رێکى کارامه‌‌‌ بوو،ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاى شۆرشه‌‌‌وه‌‌‌ پیش بینى کردبوو،هه‌‌‌موویان به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ هاتنه‌‌‌ پێشمان وئه‌‌‌م شۆرش وئه‌‌‌زموونه‌‌‌ى ئیستاشمان له‌‌‌میژ بوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌م رابه‌‌‌ره‌‌‌ بلیمه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ شیکارى بۆ کراوه‌‌‌. بیگومان رۆڵى ئه‌‌‌م سه‌‌‌رکرده‌‌‌ رۆحیه‌‌‌ى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان هه‌‌‌رگیز له‌‌‌ بیر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان ناپێته‌‌‌وه‌‌‌و کورشان وکچانى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان سنگ به‌‌‌سنگ وپشت به‌‌‌ پشت یادى ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. صورة

10 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٣٠ پووشپه‌ریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان

٣٠ پووشپه‌ریادى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى شۆرش وبه‌رخودان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر