lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوان خەبات و رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی ٣٠  پووشپەر ساڵرۆرژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی

پەیامی ناوەندی لاوان خەبات  و رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی ٣٠  پووشپەر ساڵرۆرژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی

٤سال لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمردا مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەکێک لە رێبەرە دڵسۆزەکانی نەتەوەکەمان و دامەزرێنەری سازمانی خە باتی کوردستانی ئێران بە نەخۆشیەکی کتووپەر کۆچی دوایی کرد بەکۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلال حوسێنی

ساڵرۆرژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی ٤سال لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمردا مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەکێک لە رێبەرە دڵسۆزەکانی نەتەوەکەمان و دامەزرێنەری سازمانی خە باتی کوردستانی ئێران بە نەخۆشیەکی کتووپەر کۆچی دوایی کرد بەکۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلال حوسێنی کەلێنێکی گەورە کەوتە نێو بزاڤی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان و خەمێکی گەورەی خستە نێودڵمانەوە . لە سەرەتایی تەمەنی لاوێتیدا مامۆستایی رێبەرمان هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری لا دروست دەبێت و دەبێتە ئەندامی کۆمەلەی ژیانەوەی کوردستان و لە دەورانی مامۆستایەتیشدا لە مەدرەسەکانیدا بەردەوام باسی نیشتیمان پەروەری وشۆرش و خەبات و ئامانجەکانی نەتەوەکەمانی بۆ خوێندکارەکانی دەکرد وە چەندین مامۆستا لەسەر دەستی ئەو گەورەبوون. لە کاتی شۆرشی گەلانی ئێران لە سالی ١٩٧٩ مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەکێک بوو لەو کە سانەی کە دەورونەخشێکی بەرچاوی هەبوو لە هاندانی چین و توێژەکانی کۆمەلگای کوردستان بۆشۆرشکردن دژی بە رژێمی پاشایەتی و بەدەست هێنانی مافەکانیان و خۆشی هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندەران بوو لەدوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران هاتنە سەرکاری رژێمی ئاخوندی وفریودانی نەتەوەی کورد و سرینەوە و حاشا کردنی مافەکانیان دووبارە مامۆستا لەگەل هاورێبازانی لە دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین حوسێنی برای گەورەی دەستی دایەوە شۆرش و خەباتکردن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی نەتەوەکەمان، لەو کاتەشدا رژێمی ئاخوندی کوردی بە کافر و جودا خوازی تۆمەت بارکردبوو بەلام مامۆستا سید جەلال بە توندی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و هەروەها خاڵخالی نوێنەری خومەینی چەندین جار نامەی بۆ مامۆستا نارد کە داوای لێکردبوو بگەرێتەوە خۆیی بە دوربگرێت لە موبارەزە و بە کردەوە کوردستان بەرێوەبەرێت . بەلام مامۆستا لە وەڵامدا نوسیبووی ((تۆ کەدەست تا ئەنیشکت بە خوێنی رۆڵەکانی کورد سوورە چۆن شەرم ناتگرێ‌ و داوای دەست هەڵگرتنم لە شۆرش دەکەی ، بەو پەروەردگارەی کە ئێوە نایپەرستن هەتا نەستاندنەوەی ئەو خوێنەی بەدەستی ئێوە ڕژاون ریزی شۆرش و خەبات بەجێ‌ ناهێڵم )) ئەم هەڵوێسشتەی جەنابی مامۆستا لەو کاتەدا زۆر جێی رێز و پێزانینی خەلکی بوو هەروەها کاتێک لە سالی ١٩٨٠  مامۆستا سازمانی خەباتی لە سەر رەوتی نەتەوەیی وئیسلامی دامەزراند ئەمەش بووە هۆیی ئەوەی کە لێنێکی گەورەی لە بزاڤی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێراندا پرکردەوە و وە خەلکیش پێشوازیەکی گەرمیان لێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا گەشەی کرد بەرەو ناوچەکانی کوردستان و دوای ئەوەیکە هەست کرا کە چیتر شەڕی ئایدۆلۆژیا لە کوردستان باوی نەماوە و نەتەوەی کورد دەبێت بۆ رزگاری خاک و نیشتمانەکەی خەبات بکات لەگەل گۆرین ناوی سازمانی خەباتی نەتەوەایەتی و ئیسلامی بۆ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران مەوافق بووو. کە وەک دەبینن سازمانی خەبات لە ئێستاشدا لە گەشەکردنێکی زۆردایە ، وە زۆرێک لە چاودێران و ئەو کەسانەی کە دیراسە و ماستەریان لە سەر ژیانی جەنابی مامۆستا و سازمانی خەبات کردووە ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە دامەزراندنی سازمان لەو کاتەدا زەرورەتیەکی پێویست بوو لەوماوەیەی کە جەنابی مامۆستا سازمانی خەباتی دامەزراند دووجار بۆ سکرتێری گشتی هەلبژێردرا و لە کۆنگرەی سێدا خۆیی کاندید نەکردەوە بۆبەرێوبەری بەلام لە ریزی شۆرشدامایەوە و لە دڵسۆزیەکانی بەردەوام بوو. مامۆستا لە بواری نوسین و شیعر و پەخشان و ئەدەبدا یەکێک بوو لەو کە سانەی کە دەستێکی بالای هەبوو بەسەریاندا بێگومان کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ نەتەوەکەمان. جەنابی مامۆستا هەر لەسەرەتای شۆرشەوە باوەرێکی تەواوی بە مافی ژنان هەبوو و پێی وابوو تاکوو ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش رزگار نابێت، لە بواری کارکردنی لاوانیشداباوەرێکی تەواوی بە وزە و پتانسێلی لاوان هەبوو و لاوانی بە بڕبڕەی پشتی خەباتی رزگاری خوازانەی نەتەوەی کورد دەزانی و پێی وابوو کە دەبێت لاوان دەور و نەقشی خۆیان لە شۆرش و ئاگادار کردنەوەەی کۆمەڵگا بە باشی بگێرن و بە تەواوی خۆیان بە چەکی زانست و تکنۆلۆژیا تەیار بکەن تاکوو لەو رێگاوە خزمەتی خۆیان و نەتەوەکەیان بکەن. جێگەی ئاماژەیە کە دەبێت بلێن جەنابی مامۆستا بە بەردەوامی لە ناوو ریزەکانی سازمانی خەبات لە لاوان و ژنان کەڵکی وەر دەگرت و باوەری وابوو کە ئەو دوو چینەی کۆمەڵگا لە دەستەی بەرێوەبەری سازماندا کاریگەرییان هەبێت ، هەر وەک چۆن ئێستا بە خۆشییەوە دەبینین رێکخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوان دەور و کاریگەری خۆیان لە مەیدانی شۆرشی نەتەوایەتی و لە بەرێوەبەری سازماندا هەیە. جارێکیتر سلاوی خۆمان دەنێرین بۆ رۆحی پاکی مامۆستای هەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی سەربەرزی نەتەوەکەمان و بە تایبەتی شەهیدانی سازمانی خەبات و سەر لە نوێ پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی جەنابی مامۆستا بەردەوام بین لەسەر رێبازەکەی و هەموو توانای خۆمان بۆ خزمەتی نەتەوە و سازمانی خەبات بخەینە گەڕ. رێکخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوانی خەبات دەستەی بەرێوەبەری ٣٠  پوشپەری 1393
صورة
 
 
صورة

10 ساڵ و 5 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوان خەبات و رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی ٣٠  پووشپەر ساڵرۆرژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی

پەیامی ناوەندی لاوان خەبات و رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی ٣٠  پووشپەر ساڵرۆرژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر