lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی

به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی

ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١/٧/٢٠ ١٤ له‌ باره‌گای ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات و رێبه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌شداری سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ...

ئێواره‌‌‌ی رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢١/٧/٢٠ ١٤ له‌‌‌ باره‌‌‌گای ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌بات رێوره‌‌‌سمی چواره‌‌‌مین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسێنی دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌بات  و رێبه‌‌‌ریی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسێنى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى گشتى و به‌‌‌شداری سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌بات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها نۆێنه‌‌‌رانی لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی هه‌‌‌ر چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ که‌‌‌سایه‌‌‌تی و دۆستانی سازمان له‌‌‌ کوردستانی عێراق وپێشمه‌‌‌رگه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌بات  به‌‌‌ چه‌‌‌ند ئایه‌‌‌ت له‌‌‌ قورئانی پیرۆز ده‌‌‌ستی پێکرد و پاشان ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک بێده‌‌‌نگی بۆ رێز گرتن له‌‌‌ شه‌‌‌هیدانی سوورخه‌‌‌ڵاتی کوردستان و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی مامۆستای نه‌‌‌مر راگه‌‌‌ێندرا. 
له‌‌‌دوای به‌‌‌ربانگ و شکاندنی رۆژووی رۆژووداران رێوره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ نیشاندانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری له‌‌‌ سه‌‌‌ر ژیانی سیاسی مامۆستا درێژه‌‌‌ی پێدراو له‌‌‌ دوای پێش که‌‌‌ش کردنی فیلمه‌‌‌که‌‌‌، به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسێنی به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران ووتاری داو له‌‌‌ووتاره‌‌‌که‌‌‌یدا دا تیشکی خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر چه‌‌‌ندین لایه‌‌‌نی به‌‌‌رزی که‌‌‌سایه‌‌‌تی مامۆستای نه‌‌‌مر و به‌‌‌ ئاوردانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ ده‌‌‌گمه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ی مامۆستا باسی چه‌‌‌ندین وێستگه‌‌‌ی گرینگی ژیانی جه‌‌‌نابی مامۆستای کرد. به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسێنی له‌‌‌ قسه‌‌‌کانی دا ووتی: مامۆستا له‌‌‌ پێناو شۆر٠شی رزگاریخوازانه‌‌‌ نه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا له‌‌‌ ئێران وهه‌‌‌روه‌‌‌ها کوردستانی ئێران به‌‌‌ڵکو له‌‌‌ پێناو خه‌‌‌باتی کوردان له‌‌‌ باقی پارچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان قوربانیه‌‌‌کی زۆری داو هه‌‌‌ستی به‌‌‌رزی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی مامۆستا به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک بوو که‌‌‌ جیاوازی  له‌‌‌ نێو سه‌‌‌رجه‌‌‌م کوردانی هه‌‌‌ر چوار پارچه‌‌‌ی کوردستان دانه‌‌‌ده‌‌‌نا و به‌‌‌ ده‌‌‌یان جار له‌‌‌ پێناو خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عێراق خۆی خسته‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌. به‌‌‌رێز حوسێنی سه‌‌‌ره‌‌‌تای چالاکی سیاسی مامۆستای گه‌‌‌ر٠انده‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌می کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژێکاف به‌‌‌ ئه‌‌‌ندامه‌‌‌تی و سوێندی وه‌‌‌فاداری بۆ ئه‌‌‌و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌پاشانیش دا  به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌ هه‌‌‌ستی کوردایه‌‌‌تی له‌‌‌ نێو حوجره‌‌‌ی مزگه‌‌‌وته‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر دڵسۆزییه‌‌‌کانی بۆ گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌رده‌‌‌وام بوو. له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می رژیمی په‌‌‌هله‌‌‌ویش مامۆستا یه‌‌‌کێک له‌‌‌ رێبه‌‌‌ره‌‌‌ کاریگه‌‌‌ر و به‌‌‌رچاوه‌‌‌کانی شۆر٠ش و راپه‌‌‌رینی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریی بوو ، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ئازادیخوازانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ئێران وکوردستان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی سه‌‌‌ره‌‌‌رۆی ئاخوندی ده‌‌‌ورێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی و کارای هه‌‌‌بوه‌‌‌و هه‌‌‌میشه‌‌‌ ته‌‌‌واویه‌‌‌تی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندانی ره‌‌‌د کردۆته‌‌‌وه‌‌‌و پێوابووه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ دانیشتن و ووتوێژێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمی ئاخوندی زیان به‌‌‌ جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئازادیخوازی سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری و کوردستانی ده‌‌‌گه‌‌‌ێنێ و سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک ته‌‌‌شکیلاتێکی سیاسی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ووتوێژێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاخوندان ره‌‌‌د ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و باوه‌‌‌ری وایه‌‌‌ تاکه‌‌‌ رێگه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئازادیی تێکرایی روخانی ته‌‌‌واویه‌‌‌تی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ملهورانه‌‌‌ی ئاخوندانه‌‌‌. به‌‌‌رێز حسێنی له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی قسه‌‌‌کانی دا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ ئه‌‌‌ده‌‌‌بیه‌‌‌که‌‌‌ی مامۆستا کرد که‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ده‌‌‌بیات و زمانی کوردی و فارسی و عه‌‌‌ره‌‌‌بی به‌‌‌ ته‌‌‌واوی زاڵ بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌هره‌‌‌مه‌‌‌ند و به‌‌‌ توانا بووه‌‌‌ که‌‌‌  ٥ هه‌‌‌زار شیعری عه‌‌‌ره‌‌‌بی له‌‌‌به‌‌‌ر بووه‌‌‌  و هه‌‌‌روه‌‌‌ها خاوه‌‌‌نی دیوانێکی شیعر و په‌‌‌خشانه‌‌‌. به‌‌‌رێز به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ پاش ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌ سیاسی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کانی مامۆستای نه‌‌‌مر هاته‌‌‌ سه‌‌‌ر باسی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و دۆخی کورد له‌‌‌ ئاستی گشتیدا و ووتی: ئه‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ ئێستا دا پێیدا تێده‌‌‌په‌‌‌ر٠ێ‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی هه‌‌‌ستیار و هه‌‌‌ڵگری ئاڵوگۆری قووڵ و بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تیه‌‌‌ و ئاره‌‌‌زووی کرد که‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوویی و یه‌‌‌ک ریزی له‌‌‌ نێو کوردان دا وه‌‌‌دی بێ و پته‌‌‌و بکرێ‌ و به‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوویی و ته‌‌‌بایی که‌‌‌ڵک له‌‌‌ ده‌‌‌رفه‌‌‌ته‌‌‌کان به‌‌‌ قازانجی میلله‌‌‌تی کورد وه‌‌‌ربگیردری٠ و چاره‌‌‌نووسی کورد به‌‌‌ گشتی تێیدا دابین بکرێ‌.
له‌‌‌دوای ووته‌‌‌کانی به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسێنی به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران په‌‌‌یامی هاوبه‌‌‌شی رێکخراوی ئافره‌‌‌تان و ناوه‌‌‌ندی لاوانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خاتوو شیلان محه‌‌‌ممه‌‌‌دی ئه‌‌‌ندامی هه‌‌‌یئه‌‌‌تی به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری رێکخراوی ئافره‌‌‌تان و ئه‌‌‌ندامی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران پێش که‌‌‌ش کرا.
ئه‌‌‌و  لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ به‌‌‌رێزانه‌‌‌  به‌‌‌ به‌‌‌شداری نۆێنه‌‌‌رانیان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها په‌‌‌یام به‌‌‌شداریان کردبوو بریتی بوون له‌‌‌:
کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی شۆر٠شگێری زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران 
کۆما جڤاکێن کوردستان
پارتی کرێکاران و ره‌‌‌نجده‌‌‌رانی کوردستان
هه‌‌‌روه‌‌‌ها نۆێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌و حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ به‌‌‌رێزانه‌‌‌ی به‌‌‌شداری رێوره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌یان کردبوو بریتی بوون له‌‌‌ :
ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان 
لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان 
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان
حیزبی زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشانی کوردستان
ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی نیشتمانی کورد له‌‌‌ سوریا
یه‌‌‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
کومیته‌‌‌ی رێکخستنی یه‌‌‌کیتی نیشتمانی (تۆبزاوا)
پارتی پارێزگارانی کوردستان
کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان
گروپى کاری لاوان و قوتابیانی پارتى ئازادى کوردستان
یه‌‌‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
 صورة

10 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی

به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی چواره‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر