لوقمان و زانیار موردای دوو زیندانی سیاسیی کورد لەزیندانی رەجایی شاری کەرەج، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەیان جارێکی دیکە دادگایی کرانەوە.
اڵح نیکبەخت پارێزەری کورد ئامادە بووە و بەرگریی لە بێتاوان بوونی زانیار و لوقمان کردووە. به پێى ئهم راپۆرته، نیکبەخت لەو دانیشتنەدا روو بە دادوەر گوتوویەتی: " من ئامادەم چوار کەس وەکوو شایەت بێنێم کە لەکاتی روودانی کوژرانی کوڕی ئیمام جومعەی مەریواندا لوقمان و زانیار لەوێنەبوونە". دەگوترێت یەکێک لەدادوەرەکان داوای لە ساڵح نیکبەخت کردووە شایەتەکان بە دەزگای قەزایی بناسێنێ. لوقمان و زانیار موردادی بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران، تۆمەتێک کە بە بەردەوامی لەلایەن ئەو دوو زیندانییە کوردەوە رەت کراوەتەوە. ئەو دوو زیندانییە هاوکات بە سیخوری بۆ وڵاتی بریتانیاش تۆمەتبار و لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.