بە تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئیلام و کرماشان
لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا لە ئۆستانەکانی کرماشان و ئیلام ژمارەیەکی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاکییەکان، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون.
لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا لە ئۆستانەکا
نی کرماشان و ئیلام ژمارەیەکی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاکییەکان، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە ٦٠ پارچە ئاسەواری کۆن و بە نرخ لە ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان ئاڵوێر و بازرگانیان پێکراوە. لەئوستانی کرماشان ١٤ پارچە ئاسەواری مێژوویی بە نرخی وەکوو، پەیکەر، بازنە، لیوانی زەرد و ئاڵتوونی، قەندان و سەرە مانگایەکی ئاڵتوونی لەلایەن پۆلیسەوە زەوت کراون ئوستانی کرماشان لە بواری ئاسەوارە مێژووییەکان زۆر دەوڵەمەندە و هەنووکە لە مۆزەخانەی ئەو ئوستانە نزیک بە سێهەزار پارچە ئاسەواری ژێر خاکی و مێژوویی بوونی هەیە و بە دوایانەش چەندین بنکە و مۆزەخانەی "خەڵک ناسی" کراوەتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا لە ئوستانی ئیلامیش ٤٣ پارچە ئاسەواری گرینگ و بە نرخ لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو کەسی خەڵکی شارستانی " سیراون"یش دەستبەسەر کراوە. . جێگهى باسه که، بەرپرسانی حکوومەتی و ناوەندە دەسەڵاتدارەکان دەستیان لە هەڵدانەوە و بە تاڵانبردنی ئاسەوارە بە نرخەکانی کوردستاندا هەیە.