lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا

دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا

دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان.

دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کورد بەناوەکانی فەرید تارین کوڕی کەریم و دانا تاراج کوڕی محەمەد کە بە کەڵک وەگرتن لە (تیوب) چووبوونە ناو گۆلی زرێبار، بەهۆی وەرگەڕانی "تیوبەکە" لە ئاودا نوقم بوون و خنکان. ئەو رووداوە رۆژی هەینی هاتۆتە ئاراوە، کە ئەو دوو لاوە کوردە بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە ئاودا نوقم بوون و گیانیان لەدەست داوە. دەگوترێت، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەرمی فەرید و دانا لە ئاوی زرێبار دەرهێندراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون. لەلایەکی دیکەوە لاویکی تەمەن ٢٣ ساڵەی سەقزی بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە بەنداوی لەگزیی ناوچەی زوێیەی سەقز لە ئاودا خنکا. ئەو لاوە کوردە ناوی "زانکۆ هومایوون‌فەر" بووە، کە سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی گەلاوێژ لە ئاودا نوقم بووەو گیانی لەدەست داوە. شاری مەریوان لە ١٤٠  کیلۆمیتریی رۆژئاوای سنە لە ئوستانی کوردستان هەڵکەوتووەو گۆلی زریىاریش دەکەوێتە ٣ کیلۆمیتریی شاری مەریوان. صورة

10 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا

دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر