تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵەی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، کە بە دارێکەوە هەڵواسرابوو، دۆزرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،
کە پاش ١ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی بەسەر دارێکەوە دۆزراوەتەوە.بە گوتەی هاووڵاتییان، سەباح رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دیار نەماوەو رۆژی هەینی تەرمەکەی لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە. دەگوترێت، کە ئەو لاوە کوردە دەزگیرانداریش بووە و هەتا ئێستاش روون نەبۆتەوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە یان بە دەستی کەسانێکی نەناسراوە گیانی لێ ئەستێندراوە.