رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ٦ و ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ بەبۆنەی جێژنی رەمەزان لەبنکەی سەرکردایەتی لەشارۆچکەی تۆبزاوا(رزگاری) بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی وئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشوزایان لە میوانانی
رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ٦ و ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ بەبۆنەی جێژنی رەمەزان لەبنکەی سەرکردایەتی لەشارۆچکەی تۆبزاوا(رزگاری) بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی وئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشوزایان لە میوانانی جیژن کرد. یەکەم رۆژ و دووهەم رۆژی جێژنی رەمەزان میوانێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی سازمان لە هەولێر و هەروەها ژمارەییک لەخەڵکی ناحیەی رزگاری سەردانی بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتیان کرد و بەو بۆنەوە پیرۆزباییان بە بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی راگەیاندو سەرکەوتن وبەرەوپێش چوونی جوڵانەوەی گەلی کورد وسازمانی خەباتیان بەئاوات خواست و لەبەرانبەریش دا بەرێز بەرێوەبەری گشتی بە پێشوازیی گەرمیان لە میوانانی جێژن وەلامی هەستی گهرم و گورانهى میوانانی جێژنیان دایەوە و سەرکەوتن وژیانی ئاسودەی بۆ بە هومێد خواستن .
جێگەی باسە رۆژی سێهەم بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی هاورێ لەگەڵ هەیئەتێک لە سەرکردایەتی کۆمەلێک لە ماڵی دۆستانی سازمانی خەباتیی بە مەبەستی جێژنە پێرۆزە بەسهر کردەوە.