lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سـوتـانـدنى دارستـانـه‌کــانی کـوردستان به‌چ ئامانجێکه‌?

سـوتـانـدنى دارستـانـه‌کــانی کـوردستان به‌چ ئامانجێکه‌?
فوئاد جه‌عفه‌رى

هه‌ر وه‌ک ده‌بینین له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوو سووتاندنى ژێنگه‌ و دارستانه‌کانی کوردستان بووه‌ به‌ نه‌ریتێک هه‌رچه‌ند له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ک حاڵه‌ت ناوی لێ ده‌برا ئێستا بووه‌ به‌ دیارده‌. به‌ پێی نه‌ریتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو به‌ ته‌واو بوونی وه‌رزی زستان و هاتنی وه‌رزی به‌هار و به‌ تایبه‌تی هاوین که‌ لێره‌واره‌کان وشک ده‌بن و دارستانه‌کان به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشن، سووتان و ئاور تێبه‌ردانی ژێنگه‌ی کوردستان، ئێلام و لۆرستان ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌م کاره‌ بووه‌ به‌ دیارده‌ و هه‌ر ساڵه‌

هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک ده‌‌‌بینین له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵانی رابردوو سووتاندنى ژێنگه‌‌‌ و دارستانه‌‌‌کانی کوردستان  بووه‌‌‌ به‌‌‌ نه‌‌‌ریتێک هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ وه‌‌‌ک حاڵه‌‌‌ت ناوی لێ ده‌‌‌برا ئێستا بووه‌‌‌ به‌‌‌ دیارده‌‌‌. به‌‌‌ پێی نه‌‌‌ریتی ئه‌‌‌م چه‌‌‌ند ساڵه‌‌‌ی رابردوو به‌‌‌ ته‌‌‌واو بوونی وه‌‌‌رزی زستان و هاتنی وه‌‌‌رزی به‌‌‌هار و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی هاوین که‌‌‌ لێره‌‌‌واره‌‌‌کان وشک ده‌‌‌بن و دارستانه‌‌‌کان به‌‌‌رگی سه‌‌‌وز ده‌‌‌پۆشن، سووتان و ئاور تێبه‌‌‌ردانی ژێنگه‌‌‌ی کوردستان، ئێلام و لۆرستان ده‌‌‌ست پێ ده‌‌‌کات و ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ صورةبووه‌‌‌ به‌‌‌ دیارده‌‌‌ و هه‌‌‌ر ساڵه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین جار ئه‌‌‌و دارستانانه‌‌‌ ئاوری تێبه‌‌‌ر ده‌‌‌بێت . خاڵى سه‌‌‌رنج راکیش له‌‌‌و کاره‌‌‌دا ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ئاور گرتنی ئه‌‌‌و دارستانانه‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ حکومه‌‌‌تی و به‌‌‌رپرسانی ئاور کوژاننه‌‌‌وه‌‌‌ هیچ هه‌‌‌وڵێک له‌‌‌ پێناو کوژاندنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ئاوره‌‌‌دا ناده‌‌‌ن و ته‌‌‌نیا وه‌‌‌ک چاودێرێک سه‌‌‌یری سووتانی چه‌‌‌ندین هێکتار له‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ر٠گاکانی ئه‌‌‌وناوچانه‌‌‌ی که‌‌‌ ناومان برد ده‌‌‌که‌‌‌ن و هیچ کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ێکی فه‌‌‌رمییان نابێت ته‌‌‌نیا ئه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌بێت به‌‌‌ رووداو یان کارێکی نه‌‌‌خوازراو ناوی لێ ده‌‌‌به‌‌‌ن. گه‌‌‌ر ئاورێک له‌‌‌ سالانی رابردوو بده‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆمان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێت که‌‌‌ ئه‌‌‌و ئاور تێبه‌‌‌ردانانه‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ست و له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کان و جیره‌‌‌خۆرانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمی ئاخوندی رووده‌‌‌دات. به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌و ئامارانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ژینگه‌‌‌پارێزانی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ بلاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌م چه‌‌‌ند ساڵه‌‌‌ی رابردوو دارستان و شینایی کوردستان به‌‌‌ره‌‌‌و له‌‌‌ ناوچوون ده‌‌‌روات و هیچ ئۆرگانێکی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی له‌‌‌ خه‌‌‌می ئه‌‌‌وکاره‌‌‌دا نییه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ئه‌‌‌وه‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌خات که‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمی ئاخوندی به‌‌‌ بیانووی جۆراوجۆر و هه‌‌‌ر جاره‌‌‌و له‌‌‌ شوێنێکه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ست ده‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌ ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ قیزه‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ بیانووی ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ نه‌‌‌یارانی رژێم له‌‌‌و وه‌‌‌رزانه‌‌‌دا دینه‌‌‌وه‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و خۆیان له‌‌‌و شوینانه‌‌‌ حه‌‌‌شار ده‌‌‌ده‌‌‌ن و وه‌‌‌ک جیگای حه‌‌‌سانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیان که‌‌‌ڵکی لێ وه‌‌‌ر ده‌‌‌گرن. هه‌‌‌ر له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌دا له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای به‌‌‌هاری ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری شاری مه‌‌‌ریوان و له‌‌‌ ئاواییه‌‌‌کانی ملاقووبی، به‌‌‌یه‌‌‌له‌‌‌ و به‌‌‌رقه‌‌‌لا و... هتد. چه‌‌‌ندین جار ئاور له‌‌‌و دارستانانه‌‌‌ به‌‌‌ر بووه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا خه‌‌‌ڵکی خه‌‌‌مخۆری خۆجێیی نه‌‌‌بێت هیچ ئۆرگانێکی رژێم به‌‌‌ خه‌‌‌می ئه‌‌‌و کاره‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌بوونه‌‌‌. له‌‌‌م رۆژانه‌‌‌ی رابردوو ئاور له‌‌‌ دارستان و لێره‌‌‌واره‌‌‌کانی ئاوایی حه‌‌‌سه‌‌‌ن ئاوا له‌‌‌ نیوان شاری مه‌‌‌ریوان و سه‌‌‌قز رووی داوه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین هێکتار له‌‌‌و دارستانانه‌‌‌ له‌‌‌ ئاوردا سووتاون و زه‌‌‌ره‌‌‌رێکی زۆر به‌‌‌ ئاژه‌‌‌لانی ئه‌‌‌و ژینگه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ وته‌‌‌ی دانیشتوانی ئاوایی هانه‌‌‌ گه‌‌‌رمه‌‌‌له‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی نه‌‌‌وسوود شاخ و دارستانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ئاوری تێبه‌‌‌ردراوه‌‌‌ و زه‌‌‌ره‌‌‌رێکی له‌‌‌ راده‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ر به‌‌‌ زه‌‌‌وی و زاری خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌. ئاور تێبه‌‌‌ردانی ناوچه‌‌‌ کورد نشینه‌‌‌کان ته‌‌‌نیا به‌‌‌ پارێزگای کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌وه‌‌‌ستاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی رابردوو زۆربه‌‌‌ی دارستانه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی کرماشان و لۆرستان و ئیلامیش به‌‌‌ر ئه‌‌‌و دیارده‌‌‌ دزێوه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌کرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی که‌‌‌وتوون و زۆربه‌‌‌ی شینایی ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ سووتاون. به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌دارستان و له‌‌‌وه‌‌‌ر٠گه‌‌‌کانی ئاوایی "نشکاش"ی مه‌‌‌ریوان و سه‌‌‌یرانگای "به‌‌‌رده‌‌‌پان"ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ئاگردا سووتان. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ی حه‌‌‌وتووی ر٠ابردوو به‌‌‌شێک له‌‌‌ سروشتی جوان و دڵر٠فێنی ئاوایی نشکاش ئاگرییان گرت و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌سارێکی به‌‌‌رچاوی ژینگه‌‌‌یی به‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ گه‌‌‌یشتووه‌‌‌. به‌‌‌وته‌‌‌ی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکی ئاگادار ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیای مه‌‌‌ریوان له‌‌‌ سێ گرووپی جیاوازدا به‌‌‌ هانای دارستانه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ چوون و به‌‌‌هۆی به‌‌‌رزیی شوێنی ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌، زۆر به‌‌‌ سه‌‌‌ختی توانیان ئاگره‌‌‌که‌‌‌ کۆنترۆڵ بکه‌‌‌ن.
کۆنترۆڵ کردنی ئاگره‌‌‌که‌‌‌ ٨ کاتژمێری خایاندوه‌‌‌ و ده‌‌‌گوترێØ› نزیک به‌‌‌ ٥٠  هێکتار له‌‌‌ باشترین و جوانترین داره‌‌‌کانی جۆری مازوو، به‌‌‌ر٠وو، هه‌‌‌رمێ و... هتد له‌‌‌ئاگردا سووتاون.خه‌‌‌ڵکی ئاواییه‌‌‌کانی نشکاش، چۆر٠ و و ده‌‌‌ری له‌‌‌ کووژاندنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاگره‌‌‌که‌‌‌دا یارمه‌‌‌تی ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیای مه‌‌‌ریوانیان داوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی جێگه‌‌‌ی سه‌‌‌ر سورمانه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ لاوانی خوێنگه‌‌‌رمی کوردستان به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت شاری مه‌‌‌ریوان ئه‌‌‌نجۆمه‌‌‌نێکی مه‌‌‌ده‌‌‌نییان پێک هێناوه‌‌‌ بۆ پاراستنی سه‌‌‌وزایی و دارستانه‌‌‌کانی کوردستان که‌‌‌ هه‌‌‌ر جاره‌‌‌ و که‌‌‌سێکیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ بانگهێشتی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعات ده‌‌‌کرێت و به‌‌‌ بیانوی جۆراوجۆر و به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ستراوو به‌‌‌ره‌‌‌و رووی زیندان، شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و سوکایه‌‌‌تی ده‌‌‌بنه‌‌‌ووه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی سووتانی دارستان و لێر٠ه‌‌‌واره‌‌‌کانی کوردستاندا، رێکه‌‌‌وتی ٢٩ی جۆزه‌‌‌ردان سه‌‌‌یرانگای به‌‌‌رده‌‌‌پان له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌شت تووشی رووداوی ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ بوو. به‌‌‌وته‌‌‌ی که‌‌‌سانی ئاگادار، سه‌‌‌یرانگای به‌‌‌رده‌‌‌پان، که‌‌‌ به‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شوێنه‌‌‌ گه‌‌‌شتیارییه‌‌‌کانی سه‌‌‌رده‌‌‌شت ده‌‌‌ژمێردرێ، دوای سوتانێکی زۆر توانراوه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هاووڵاتیانه‌‌‌وه‌‌‌ کۆنترۆڵ بکرێ. شایانی باسه‌‌‌ خه‌‌‌٠Žلکی ئه‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ چه‌‌‌ندین جار پێوه‌‌‌ندییان به‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی ئاگرکوژێنه‌‌‌وه‌‌‌ گرتبوو، به‌‌‌ڵام له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و ئیداره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ هیچ یارمه‌‌‌تییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵک نه‌‌‌دراوه‌‌‌. کاره‌‌‌ساتی سوتانی دارستانه‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌ راده‌‌‌ێک بووه‌‌‌ که‌‌‌ چالاکانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی "چیا" له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نامه‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌رئاواڵا هه‌‌‌واڵی سووتانی ٨٠ ٠  ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌ دارستانه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری مه‌‌‌ریوان راگه‌‌‌یاند و له‌‌‌ بانگه‌‌‌وازێکدا که‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ور٠ووی رۆژنامه‌‌‌نووسان، نووسه‌‌‌ران، چالاکانی سیاسی و به‌‌‌رپرسانی و کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، نوسیویانه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌ی مرۆڤه‌‌‌کان....فریامان که‌‌‌ون، چونکه‌‌‌ ٨٠ ٠  جار ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ١٩١ رۆژدا ناکرێ به‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وت بێ و ده‌‌‌ستی به‌‌‌ ئانقه‌‌‌ستی له‌‌‌ پشت نه‌‌‌بێ. له‌‌‌م نامه‌‌‌یه‌‌‌دا ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌کانی دارستانه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری گونده‌‌‌کانی نیاوا، رزاو، خانه‌‌‌گا، ئاڵمانه‌‌‌، باڵک، مووسک، گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی کوره‌‌‌ی مووسه‌‌‌وی، ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری چوار باغ، پیله‌‌‌، گاگل، وشکه‌‌‌ڵان، زویران، ناوتاق گار٠ان، دریی و به‌‌‌رقه‌‌‌ڵا ئاماژه‌‌‌ کراوه‌‌‌. شایانی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی نزیک به‌‌‌ ٤ مانگی رابردوو ته‌‌‌نیا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌وڵاوا و مه‌‌‌ریوان زیاتر له‌‌‌ ٧٠ ٠ ٠  هێکتار دارستان و له‌‌‌وه‌‌‌ر٠گه‌‌‌کان به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی گوماناوی سووتێندراون و له‌‌‌ به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌و سوتانانه‌‌‌ دا ده‌‌‌ستی به‌‌‌رپرسان و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان و سپای پاسداران به‌‌‌ ئاشکرا دیار و به‌‌‌رچاو بووه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی جێگه‌‌‌ی تیرامانه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ناو بردنی ناوچه‌‌‌ کورد نشینه‌‌‌کان ته‌‌‌نها به‌‌‌ سووتانی دارستانه‌‌‌کان کۆتایی پێ ناێت و هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک هه‌‌‌مووان ئاگادارن گۆلی ورمێ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند سالی رابردوو به‌‌‌ هۆی سیاسه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانی حکومه‌‌‌تی و دارشتنی گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ی نه‌‌‌شیاو له‌‌‌ حالی له‌‌‌ ناوچووندایه‌‌‌ و به‌‌‌ وته‌‌‌ی کارناسان قه‌‌‌یرانێکی ژینگه‌‌‌یی له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ وشک بوونی گۆلی ورمی چه‌‌‌ندین شاری ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری ئه‌‌‌و گۆله‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی چۆڵ کردندان و ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی زرێباریش که‌‌‌ رۆژانێک جێگای سه‌‌‌یران و شوێنی گه‌‌‌شتیاری رۆژئاوای ئێران بوو ئێستا له‌‌‌ حالی له‌‌‌ ناو چووندایه‌‌‌ و هیچ ئۆرگانێکی رژێم ئاوری لێ ناداته‌‌‌وه‌‌‌. لێره‌‌‌دا پرسیار ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئاخۆ سووتانی دارستانه‌‌‌کان، وشک بوونی گۆلی ورمێ و له‌‌‌ ناو چوونی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی زرێبار رووداوێکی ژێنگه‌‌‌یی و سرووشتییه‌‌‌ یان سیاسه‌‌‌ت و پیلانێکی به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ستی رژێمی ئاخوندییه‌‌‌ بۆ له‌‌‌ ناو بردنی کورد و کوردستان? باشه‌‌‌ بۆچی هیچ کام له‌‌‌م رووداوانه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانیتری ئێران روو ناده‌‌‌ن، بۆچی رژێم بۆ نوێژه‌‌‌نکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئیمامزاده‌‌‌ێک به‌‌‌ میلیونها تمه‌‌‌ن له‌‌‌ داهاتی خه‌‌‌ڵکی ئێران خه‌‌‌رج ده‌‌‌کات به‌‌‌لام بۆ بۆژاندنه‌‌‌وه‌‌‌ی شوێنه‌‌‌ گه‌‌‌شتیارییه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ کوردنشینه‌‌‌کان نه‌‌‌تیا بوجه‌‌‌ێک خه‌‌‌رج ناکات به‌‌‌لکوو به‌‌‌ دارشتنی سیاسه‌‌‌تی هه‌‌‌له‌‌‌ و به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ست له‌‌‌ ناویان ده‌‌‌بات. بۆچی رژێمی ئاخوندی ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هه‌‌‌موو شارۆمه‌‌‌ندانی ئێرانی وه‌‌‌ک یه‌‌‌ک سه‌‌‌یر ده‌‌‌کات قه‌‌‌یرانی بێکاری، هه‌‌‌ژاری، ته‌‌‌لاق و ئێعتیاد له‌‌‌ کوردستان به‌‌‌ به‌‌‌راورد به‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانیتری ئێران به‌‌‌ رێژه‌‌‌٠Žکی زۆر له‌‌‌ سه‌‌‌رووی هه‌‌‌موو پارێزکاکانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌. له‌‌‌ کۆتاییدا به‌‌‌ چاوخشاندنێک به‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی رژێم به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی له‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ی که‌‌‌ کورد نشینن بۆمان ده‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌وێت که‌‌‌ هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و کارانه‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ست و له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌کرێگیراوانی رژێمه‌‌‌ه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چن و له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌٠Žلکی کوردستان به‌‌‌ گشتی و لاوانی رۆشنبیری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مانه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌هه‌‌‌ر شێوه‌‌‌ێک که‌‌‌ بۆیان ده‌‌‌ره‌‌‌خسێت به‌‌‌رپه‌‌‌رچی ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌تانه‌‌‌ بده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و کوردستان له‌‌‌ ناوچوون بپارێزن.

 

10 ساڵ و 4 مانگ و 9 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سـوتـانـدنى دارستـانـه‌کــانی کـوردستان به‌چ ئامانجێکه‌?

سـوتـانـدنى دارستـانـه‌کــانی کـوردستان به‌چ ئامانجێکه‌?


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر