lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگه‌ێندراوی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌ پێوه‌ند به‌ هێرشه‌کانی چه‌کدارانی تروریستی داعش

راگه‌ێندراوی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌ پێوه‌ند به‌ هێرشه‌کانی چه‌کدارانی تروریستی داعش

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌کدارانی تروریستی داعش هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر شارو دێ له‌ کوردستانی عێراق و به‌تایبه‌ت شاری شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری.

له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی رابردوودا چه‌‌‌کدارانی تروریستی داعش هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر شارو دێ له‌‌‌ کوردستانی عێراق و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت شاری شه‌‌‌نگال و ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری. له‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ی تروریستان ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ هاووڵاتیانی یه‌‌‌زیدی دانیشتوی شاری شه‌‌‌نگال له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ترۆریستانه‌‌‌وه‌‌‌ کۆژراون و هه‌‌‌زاران ژن و منداڵیش ئاواره‌‌‌ی چیاکان و شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان بوون.
به‌‌‌ پێى زانیارییه‌‌‌کان ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌و ئاوارانه‌‌‌ له‌‌‌ چیای شه‌‌‌نگال گیریان خواردوه‌‌‌ و هه‌‌‌م به‌‌‌ هۆی بێ نانی و بێ ئاوی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی ترۆریستان ژیانیان له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی له‌‌‌ ناوچووندایه‌‌‌. هێرشه‌‌‌کانی هێزه‌‌‌ تروریستیه‌‌‌که‌‌‌ی داعش بۆ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عێراق له‌‌‌ کاتێکدا بوو که‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی صورةکوردستان هه‌‌‌وڵیان ده‌‌‌دا کورد توش جه‌‌‌نگی نه‌‌‌خوازراو جیددی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر داعش دا نه‌‌‌بێ به‌‌‌ڵام تروریستان به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ هێرشی در٠ندانه‌‌‌یان کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر دانیشتوانی هه‌‌‌رێمی کوردستان و به‌‌‌ پێى زانیارییه‌‌‌کان ده‌‌‌ست درێژیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ژنان و ره‌‌‌حمیان به‌‌‌پیرو مندالانیش نه‌‌‌کردوه‌‌‌. 
هه‌‌‌روه‌‌‌ها تروریستانی داعش شۆێنه‌‌‌ ئایینیه‌‌‌کانی موسڵمانان و باقی بیرو باوه‌‌‌ر٠کانی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ ناو ده‌‌‌به‌‌‌ن و ده‌‌‌یته‌‌‌قێننه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ دژی مرۆیی ودر٠ندانه‌‌‌یان سیمای ره‌‌‌ش و قین له‌‌‌ دڵیان به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ هه‌‌‌موو بایه‌‌‌خه‌‌‌ ئینسانی و ئیسلامیه‌‌‌کان نیشان ده‌‌‌ده‌‌‌ن.
سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌حکوم کردنی توندی هێرشی درندانه‌‌‌ی چه‌‌‌کدارانی ترۆریستی داعش بۆ سه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی کوردستان و جینایه‌‌‌تى وه‌‌‌حشیانه‌‌‌و دژی ئینسانیان،داواکاره‌‌‌ سازمان و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ مرۆڤ دۆسته‌‌‌کان و رێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ووڵاتانی خاوه‌‌‌ن هێزی جیهانی به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا هاوکاری خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عێراق و حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان بکه‌‌‌ن بۆ روبه‌‌‌روبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ترۆریستان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ روودانی کاره‌‌‌ساتی جه‌‌‌رگ بر٠ی زیاتر رێگری بکه‌‌‌ن.
له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران رایده‌‌‌گه‌‌‌ێنێ ئاماده‌‌‌ی هاوکاری حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان و خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عێراق و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان بکات له‌‌‌ روبه‌‌‌رووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ترۆریستانی مرۆڤ کوژ و پاراستنى شار و ناوچه‌‌‌کانى کوردستان به‌‌‌ ئه‌‌‌رکێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ئه‌‌‌خلاقى و ئینسانى خۆى ده‌‌‌زانێ.

سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران 
کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی
١٤ی گه‌‌‌لاوێژی ١٣٩٣ کۆچی خۆری 

٥ ی ئاگۆستی ٢٠ ١٤

10 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگه‌ێندراوی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌ پێوه‌ند به‌ هێرشه‌کانی چه‌کدارانی تروریستی داعش

راگه‌ێندراوی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌ پێوه‌ند به‌ هێرشه‌کانی چه‌کدارانی تروریستی داعش


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر