پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان
12ی ئاگۆستی هەمووسالێک لە جیهاندا بە رۆژی جیهانی لاوان دادەنرێت دیاری کردنی ئەم رۆژە بۆ 14 سال لەمەوبەر دەگەرێتەوە کاتێک لە سالی 2000رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەفەرمی 12ی ئاگۆستی بە رۆژی جیهانی لاوان دیاریکرا لەم رۆژەدا لاوان لە سەرانسەری جیهان ئەم یادە بەرز رادەگرن و لە زۆربەی ولاتانی جیهان چالاکی و کاری هەمەجۆر بەرێوە دەچێت . هەر بەوبۆنەیەوە ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی بە لاوانی نیشتیمان پەروەر و خۆراگری ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکات .
12ی ئاگۆستی هەمووسالێک لە جیهاندا بە رۆژی جیهانی لاوان دادەنرێت دیاری کردنی ئەم رۆژە بۆ 14 سال لەمەوبەر دەگەرێتەوە کاتێک لە سالی 2000رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەفەرمی 12ی ئاگۆستی بە رۆژی جیهانی لاوان دیاریکرا لەم رۆژەدا لاوان لە سەرانسەری جیهان ئەم یادە بەرز رادەگرن و لە زۆربەی ولاتانی جیهان چالاکی و کاری هەمەجۆر بەرێوە دەچێت . هەر بەوبۆنەیەوە ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی بە لاوانی نیشتیمان پەروەر و خۆراگری ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکات . هیوادارین زیاتر لە جاران رۆل و ئەرکی نیشتیمان پەروەریان بەجێ بگەیەنن و لەبەرامبەر ستەمەکانی رژێمی ئێران بێدەنگ نەبن .
بێگومان لاوانی کوردستان هەمیشە سەرمەشقی جوڵانەوە و شۆرش و راپەرینەکانی کورد بوون و بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان رۆل و ئەرکیان دیار و بەرچاو بووە و لە ئێستاشدا هەر درێژە پێدەری ئەو رۆل و ئەرکەی خۆیانن هەروەها لە مەیدانی کاری سیاسیشدا توانیویان دەورێکی بەرچاو بگێرن لە خزمەتکردنی نەتەوەکەیان لاوانی خۆشەویست ئێمە لە کاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە ناوچەکە بەگشتی و بەتابەت کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت . ئەم بارودۆخە ناهەموارە کاریگەری لەسەر سایکۆلۆجی لاوی کورد داناوە و بەم بۆنە ناهەموارەوە لەگەل چەندین گرێ و گۆلێ سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری بەرەوروون . لەگەل هەموو ئەو کێشانە لاوان بە دەست نەخۆشی مەترسیداری ئیعتیاد دەنالێنن و رژێم بە پلانی جۆراو جۆر ئەم دیاردەی لە ناو کۆمەڵگا پەرە پێداوە . هەروەها دەستگیرکردن و ئیعدامی بە لێشاوی لاوی کورد بە بیانووی جۆراوجۆر و بلاوبوونەوەی بێکاری بە شێوەیەکی بەرچاو و کۆلبەری و چەندان کێشەی دیکەن کە لاوانی کوردستانی ئێران تووشی هاتوون ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ وشیارکردنەوەی لاوانی وڵاتەکەمان ئەو پەری هەولی خۆی خستۆتە گەر سیاسەتە ئەهریمەنیەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ لەقاوداون . لەم پێناوەدا لە رێگەی ماڵپەر و هەستەی تەشکیلاتی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ناوخۆ هەولی داوە لاوانی کورد بە مافەکانیان ئاشنا بکات و نەکەونە ناو ئەو داوە تەندراوەی کە رژێم بۆ ناونەتەوە . دووبارە بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە لاوانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستا ن بەتایبەتی دەکەین هیوادارین سالی داهاتوو ئەم یادە لە ولاتی ئازاد کراوی خۆماندا بکەینەوە ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەی بەرێوەبەری
12ی ئاگۆستی 2014 22ی گەلاوێژی 1393