تاکوو ئێستا 7 هەزار ئیزەدی گیانیان لە دەست داوە
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات که ئەو هاوکاری و کۆمەکەی بۆ ئێزدییەکان کۆکراوەتەوە زۆر کەمە و بەشیان ناکات، تا ئێستایش حەوت هەزار کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کار
وباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات که ئەو هاوکاری و کۆمەکەی بۆ ئێزدییەکان کۆکراوەتەوە زۆر کەمە و بەشیان ناکات، تا ئێستایش حەوت هەزار کەسیان گیانیان لەدەست داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خەیری بۆزانی، رایگەیاند، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی کە هاتوون، ئەگەر بەراوردی بکەن بەو ژمارهی ئاوارهکان زۆر کەمە و بەشی هیچ ناکات". وتیشی:"تا ئێستا کەمپ بۆ ئاوارەکان نەکراوەتەوە، ژیانیان زۆر ناخۆشە".ناوبراو باسی لەوەش کرد:"ڕووبەری شاخی شەنگال (٧٤) هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەیە، بە هۆی ئەو بەرفراوانی و پەرتو بڵاویەی ئاوارەکانەوە هەندێکیان ئاگاداری ئەو رێگەیە نین کە هێزەکانی پێشمەرگە بۆی کردونەتەوە، هەوڵی رزگارکردنی ئەوانیش دەدرێت". هەروەها لەمەڕ گیان لەدەستدانی ژمارهی ئێزدییەکان ڕوونی دەکاتەوە:" ئەوەی تا ئێستا زانراوە حەوت هەزار کەس لە ئێزدییەکان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ئامارێکی ڕەسمی نییە".