لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە کوژرا
لاوێکی دیکەی کورد کە لەناوچە سنوورییەکانی پیرانشار سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئەو شارەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
لاوێکی دیکەی کورد کە
لەناوچە سنوورییەکانی پیرانشار سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئەو شارەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ " سالار ئازەربرزین" تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕی ئەسکەندەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لێئەستێنراوە. بەوتەی یەکێک لەنزیکانی ئەو بنەماڵەیە، سالار بە هۆی هەژار و بێدەرەتانی بنەماڵەکەی رووی لە کۆڵبەری سەر سنوور کردبوو. سالار ئازەریە خەڵکی گەڕەکی " کۆنەخان"ی پیرانشار بوو، کە لەشوێنێک بەناوی "خڕی دەڵاوان" دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە لەماوەی ئەم حەفتەیەدا دوو کۆڵبەری دیکەش لەلایەن هێزە نیزامییەکانی شاری پیرانشارەوە تەقەیان لێکراوە و بوونەتە قوربانی.