سەنعەتگارێکی ئیلامی کە لە نارەزایەتی بە فشارە تاقەت پرۆکێنەکانی رژێمی ئاخوندی لە بەرانبەر بانک دەستی دابووە خۆسوتاندن گیانی لە دەست دا.
هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، ئەو سەنعەتکارە ماوەێکی زۆر لە نێوان شارەکانی تاران و ئیلام لە هاتووپۆدا بووە تاکوو کێشەکەی چارەسەر بکرێت، بانک بریار بووە قەرزی پێبدات بەڵام نە تەنیا قەرزی پێ نەداوە بەڵکوو بارمتەی 6 میلیارد تمەنیشی لێ وەر گرتووە. ئەو گەنجە کە لە پیشەی بەرهەمهێنانی پرۆفیل کاری دەکرد لە کۆتاییدا دەستی داوەتە خۆسوتاندن کە بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.