ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی دوو زیندانیی سیاسیی کورد
حوکمی سێدارەی زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە و هەروەها زیندانیەیکی سیاسیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە گرتووخانەی سنە مەترسیی لەسێدارەدانی لێدەکرێ. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا
حوکمی سێدارەی زیندانییەکی سیاسیی
کورد
ی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە و هەروەها زیندانیەیکی سیاسیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە گرتووخانەی سنە مەترسیی لەسێدارەدانی لێدەکرێ. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا: بەختیار مێعماری زیندانی سیاسیی کورد کە ماوەی پێنج ساڵە دەستبەسەرە و هەروەها هێمن مستەفایی کە ماوەی دوو ساڵە لە دەستبەسەری دایە، ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان لەزیندانی ناوەندی سنە لەئارادایە. بەختیار مێعماری خەڵکی شاری مەریوان، ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی ئاخوندی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆماوەیەک لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجە و لێپێچنەوەدا بووە. ئەو زیندانییە سیاسییە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ٨٩ و ١٣٩٠ لە دادگای "کەیفەری" تاران دادگایی کراوە و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی دوو کەس، بە سێدارە مەحکووم کراوە. جێگەی باسە کە ئەو زیندانییە سیاسییە لە سەرجەم دادگایی کردنەکانیدا تۆمەتی قەتڵ و ئەندامەتیی لە حیزبێکی کوردیدا رەت کردۆتەوە. لەلایەکی دیکەوە هێمن مستەفایی زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری مەریوان، کە بە تۆمەتێکی هاوچەشنی تۆمەتەکەی "بەختیار" لەلایەن لقی دادگای کەیفەری دادگوستەری ئوستانی کوردستان بە ئێعدام مەحکووم کراوە. هێمن مستەفایی بە دوو تۆمەتی جیاواز بە چوار ساڵ زیندانی کردن و هەروەها "قەساس" حوکم دراوە. مستەفایی ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە لەزیندانی شاری سنە لەدەستبەسەری دایە و لە ٧ مانگ لەمەوبەرەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی لێقەدەغە کراوە. چالاکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ئەو زیندانییە سیاسییە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.