سەرکەوتنی قوتابییانی ئیلامی لەبوارەکانی زانستی و وەرزشیدا
قوتابییانی کوردی ئوستانی ئیلام توانییان پلەی نایابی زانستی و وەرزشی لەئاستی ئێراندا بەدەست بێنن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کچ و کوڕێکی ئیلامی بە ناوەکانی نەرگس میرحۆسەینی و ئێحسان ناسری لە بواری رەکابەرییەکانی فەرهەنگی ـ هونەری قوتابییاندا، لە ئاستی ئێراند پلەی یەکەمیان ابەدەست هێنا
قوتابییانی کوردی ئوستانی ئیلام توانییان پل
ەی نایابی زانستی و وەرزشی لەئاستی ئێراندا بەدەست بێنن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کچ و کوڕێکی ئیلامی بە ناوەکانی نەرگس میرحۆسەینی و ئێحسان ناسری لە بواری رەکابەرییەکانی فەرهەنگی ـ هونەری قوتابییاندا، لە ئاستی ئێراند پلەی یەکەمیان ابەدەست هێنا. ئەو قوتابییانە لە رشتەی چیرۆک نووسیدا توانیان ئەو پلە نایابە مسۆگەر بکەن. ژمارەیەک قوتابیی دیکەش توانیویانە بەپێی توانا و داهێنانەکانیان چەندین پلەی دیکەش بەدەشت بێنن. ٣2یـەمین فستیڤاڵی رکابەرییەکانی هونەری قوتابییانی ئێران لە دوو بەشی کوڕان و کچان لە شاری نەیشابوور بەڕێوە چوو. زیاتر لە دوو هەزار قوتابیی لەو رکابەرییانەدابەشدارییان کردبوو، کە ئامانج لەو فستیڤاڵەش"دەرخستنی توانای قوتابییانی داهێنەر و بژاردە و دروستکردنی بواری تایبەت بۆ گەشە و پەروەردەی توانا هونەرییەکان" راگەیەندراوە لەلایەکی دیکەوە لەفستیڤاڵی وەرزشیی قوتابیانی کوڕ، وەرزشڤانێکی کورد توانی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات. وەحید یاریوەند لەو رکابەرییەدا کە لەشاری رامسەڕ بەڕێوە چوو، توانی لەنێوان ٢٥٠ وەرزشڤانی کوڕدا ئەو پلەیە بەدەست بێنێت.