ئێعدامی بە کۆمەڵ لە زیندانی قەزەلحەسار
سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە لانیکەم 10 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەسار بە شێوەی بە کۆمەڵ لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 27ی گەلاوێژی 1393 زیاتر لە 14 کەس لە زیندانیانی بەندەکانی 1 و 2ی زیندانی قەزەلحەسار بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام بۆ شوێنی لە سێدارەدانی ئەو زیندانە گواسترانەوە، بەڵام روون نەبووەتەوە کە هەموویان لە سێدارە دراون یان نە، بە پێی راپۆرتەکان لانیکەم 10 کەس لەو زیندانیانە ئێعدام کراون. جێگەی باسە کە ناو و چۆنیەتی لە سێدارەدانی ئەو زیندانیانە تاکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە لا
نیکەم 10 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەسار بە شێوەی بە کۆمەڵ لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 27ی گەلاوێژی 1393 زیاتر لە 14 کەس لە زیندانیانی بەندەکانی 1 و 2ی زیندانی قەزەلحەسار بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام بۆ شوێنی لە سێدارەدانی ئەو زیندانە گواسترانەوە، بەڵام روون نەبووەتەوە کە هەموویان لە سێدارە دراون یان نە، بە پێی راپۆرتەکان لانیکەم 10 کەس لەو زیندانیانە ئێعدام کراون. جێگەی باسە کە ناو و چۆنیەتی لە سێدارەدانی ئەو زیندانیانە تاکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە.