کوردەکان لەدوای بەلووچەکان زۆرترین رێژەی نەخوێندەواریان هەیە
لەسێئوستانی کوردستانی ئێران رێژەی کەسانی نەخوێندەوار لەبنەماڵەکاندا لەسنووری ٤٦٥ هەزار کەس تێپەڕیوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی ئێران لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران دوایین ئامار و بارودۆخی خوێندەوار بوونی هاووڵاتییانیان لەشار و ئاواییەکان راگەیاند و لەو نێوەدا ٢٥٠ هەزار نەخوێندەوار لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەیە. ئەو کەسە نەخوێندەوارانە بەشێوەی نێوەنجی تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ دایە. جێگری سەواد ئامووزیی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا باسی لە رێژەی زۆری ژنانی نەخوێندەوار کردووە و وتوویەتی: زۆرترین رێژەی نەخوێندەواری ئوستان لە ئاواییەکاندایە و ١٤٨ هەزار و ٨٥٧ نەخوێندەوار لە گوندەکان بوونی هەیە.محەمەد رەزا نەجەفی لەحاڵێکدا کە ئەو ئوستانەی بە دووەمین ئوستانی نەخوێندەوار لەئێران لە دوای سیستان و بەلووچێستان لەقەڵەم داوە، کە رێژەی نەخوێندەواری راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەشەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە هەیە. ئەسڵی سێیەمی یاسای بنەڕەتی باس لەوە دەکات کە پێویستە دەوڵەت بەشێوەی بێبەرامبەر پەرە بە خوێندن بدات و بەبێبەرامبەر کلاس بۆ نەخوێندەواران دابنێن. هاوکات لەگەڵ قسەکانی نەجەفی، هەواڵدەریی ئیسنا لەسنە لەزاری جێگری تەندروستی زانستی پزیشکیی ئوستانی کوردستانەوە بڵاوی کردۆتەوە، لە ئاواییەکی سەر بە سەوڵاوا ٨١ منداڵ لەخوێندن بەجێماون. لەحاڵی حازردا ١١١ هەزار ٩١٧ کەسی نەخوێندەوار لەئوستانی کوردستان دەسنیشان کراون، کە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ دایە. رێژەی نەخوێندەواری لە کرماشانیش ١٠ ٥ هەزار کەس راگەیەندراوە و ئەو ژمارەیە لەئەنجامی بەدواداچوونی ١٤ ناوەندی سەواد ئامووزییەوە بەدەست هاتووە.
لەسێئوستانی کوردستان
ی ئێران رێژەی کەسانی نەخوێندەوار لەبنەماڵەکاندا لەسنووری ٤٦٥ هەزار کەس تێپەڕیوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی ئێران لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران دوایین ئامار و بارودۆخی خوێندەوار بوونی هاووڵاتییانیان لەشار و ئاواییەکان راگەیاند و لەو نێوەدا ٢٥٠ هەزار نەخوێندەوار لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەیە. ئەو کەسە نەخوێندەوارانە بەشێوەی نێوەنجی تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ دایە. جێگری سەواد ئامووزیی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا باسی لە رێژەی زۆری ژنانی نەخوێندەوار کردووە و وتوویەتی: زۆرترین رێژەی نەخوێندەواری ئوستان لە ئاواییەکاندایە و ١٤٨ هەزار و ٨٥٧ نەخوێندەوار لە گوندەکان بوونی هەیە.محەمەد رەزا نەجەفی لەحاڵێکدا کە ئەو ئوستانەی بە دووەمین ئوستانی نەخوێندەوار لەئێران لە دوای سیستان و بەلووچێستان لەقەڵەم داوە، کە رێژەی نەخوێندەواری راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەشەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە هەیە. ئەسڵی سێیەمی یاسای بنەڕەتی باس لەوە دەکات کە پێویستە دەوڵەت بەشێوەی بێبەرامبەر پەرە بە خوێندن بدات و بەبێبەرامبەر کلاس بۆ نەخوێندەواران دابنێن. هاوکات لەگەڵ قسەکانی نەجەفی، هەواڵدەریی ئیسنا لەسنە لەزاری جێگری تەندروستی زانستی پزیشکیی ئوستانی کوردستانەوە بڵاوی کردۆتەوە، لە ئاواییەکی سەر بە سەوڵاوا ٨١ منداڵ لەخوێندن بەجێماون. لەحاڵی حازردا ١١١ هەزار ٩١٧ کەسی نەخوێندەوار لەئوستانی کوردستان دەسنیشان کراون، کە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ دایە. رێژەی نەخوێندەواری لە کرماشانیش ١٠ ٥ هەزار کەس راگەیەندراوە و ئەو ژمارەیە لەئەنجامی بەدواداچوونی ١٤ ناوەندی سەواد ئامووزییەوە بەدەست هاتووە.