سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 27ی خەرمانان،
8 زیندانی لە زیندانی شەهابی کرمان لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە سێدارەدانی ئەو 8 زیندانیە لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی
هۆشبەریان خراوەتە پاڵ.هەروەها سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج زیندانیتر لە شیراز و مێهردەشت لە بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە تاوانی ئەو پێنج زیندانیە تەجاوز دزی چەکدارانە و رفاندن راگەێندراوە. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە لە کاتی لە سێدارەدانی ئەو 5 زیندانیە منداڵانی ژێر تەمەن 18 ساڵ لە شوێنی لە سێدارەدانەکە بوونیان هەبووە. بە وتەی شارەزایانی بواری منداڵان بینینی دیمەنی ئێعدامکردن بۆ منداڵان ئاسەواری نەرێنی لەسەریان دادەنێت.