مەترسی لە سێدارەدانی زیندانیێکە سیاسی کورد
ئەگەری لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد، سامان نەسیم کە لە تەمەنی 17 ساڵەیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کرابوو، کۆمەڵگای مافی مرۆڤی نیگەران کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، سامان نەسیم زیندانی سیاسی کورد لە رێکەوتی 26ی پووشپەری 1390 لە تەمەنی 17 ساڵەگیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر و لە لقی 1ی دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی مۆحاربە بە ئێعدام مەحکوم کرا و حوکمەکەی لە لایەن دیوانی باڵای نیزامەوە پشتراست کرایەوە. جێگەی باسە کە سامان لە ئێستادا لە بەندی 12ی زیندانی ورمێ دەستبەسەر و چاوەروانی بەرێوەچوونی حوکمی لە سێدارەکەیەتی. هەروەها بە پێی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی منداڵان کە رژێمی ئاخوندیش یەکێکە لە واژۆکارانی، لە سێدارەدانی کەسانێکە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵەیەوە تاوانێک ئەنجام دەدەن قەدەغەیە.
ئەگەری لە سێدارەدانی
زیندانی سیاسی کورد، سامان نەسیم کە لە تەمەنی 17 ساڵەیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کرابوو، کۆمەڵگای مافی مرۆڤی نیگەران کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، سامان نەسیم زیندانی سیاسی کورد لە رێکەوتی 26ی پووشپەری 1390 لە تەمەنی 17 ساڵەگیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر و لە لقی 1ی دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی مۆحاربە بە ئێعدام مەحکوم کرا و حوکمەکەی لە لایەن دیوانی باڵای نیزامەوە پشتراست کرایەوە. جێگەی باسە کە سامان لە ئێستادا لە بەندی 12ی زیندانی ورمێ دەستبەسەر و چاوەروانی بەرێوەچوونی حوکمی لە سێدارەکەیەتی. هەروەها بە پێی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی منداڵان کە رژێمی ئاخوندیش یەکێکە لە واژۆکارانی، لە سێدارەدانی کەسانێکە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵەیەوە تاوانێک ئەنجام دەدەن قەدەغەیە.