lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کـــرانەوەی مـــەدرەسەکان و کــێشە و گـــرفتی خــوێندکاران

کـــرانەوەی مـــەدرەسەکان و کــێشە و گـــرفتی خــوێندکاران

بە کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین و دەستپێکی وەرزی پاییز جارێکیتر خوێندکاران خۆیان بۆ ساڵێکیتری خۆێندن ئامادە دەکەن و بە گرۆ تینێکی زۆرەوە روو لە خوێندنگاکان دەکەن. بەڵام خوێندکاران لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی بەرەو رووی کێشەو گرفتی زۆر دەبنەوە، هەر لە کەمی قۆتابخانەکانەوە بگرە تاکوو نەبوونی ئیمکاناتی خۆێندن و خوێندنگاکان. ئەگەر بمانەوێت ئاورێک لە کەمییەت و کەیفیەتی خۆێندن لە دوای هاتنە سەر کاری رژێمی ئاخوندی لە ئێران بدەینەوە دەبینین کە ئاستی زانست و فێربوون تا رادەێکی زۆر دابەزیوە و خوێندکاران لە ئێران...



لە جیاتی ئەوەیکە فێری عیلم و زانستی سەردەمیانە ببن و کتێبەکانیان بە زانستی رۆژ تەیار کرابێت، ناچار دەبن کە مێژووی ئیمامانی شێعە و چۆنیەتی ژیانی ئاخوندەکانی زاڵ بەسەر ئێراندا بخوێنن. هەر وەک دەزانین منداڵان لە تەمەنی چوار ساڵیدا و بگرە کەمتریش لە ووڵاتانی رۆژئاوایی و ئەو وڵاتانەی کە پێشکەوتوون دەنێردرێنە رەوزە و دواییش قۆتابخانەی سەرەتایی و هەر لەو تەمەنەدا بە عیلم و زانستی پێشکەوتووانە ئاشنا دەبن و خۆیان بە خوێندنی سەردەمیانە تەیار دەکەن. بەڵام لە ئێران دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندنەوە لە خەمی کەمی مەدرەسەکان و نەبوونی پێداویستی خوێندن و مەدرەسەکاندا بن ئەمە سەرەرای ئەوەیە کە هەر ساڵە و بە دەیان جار بە بیانووی جۆراوجۆر پووڵ لە بنەماڵەی خوێندکاران وەردەگیردرێت بە بیانوی نوێژەی کردنەوەی مەدرسە و دابیت کردنی کەرەستەی پێویست بۆ خوێندکاران، بەڵام کەس نازانێت کە ئەو پووڵە لە کوێ و لە چیدا سەرف دەبێت. دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە ئەو گرفتانە تەنیا بەرەو رووی خوێندکارە هەژارەکان دەبێتەوە چونکوو منداڵانی بەرپرسان و چینی دەوڵەمەند نەتەنیا لە مەدرەسە تایبەتیەکان دەرس دەخوێنن بەڵکوو مۆعەلمی تایبەتیشیان بۆ دەگیردرێت و بە پووڵ و ئیمکاناتی خەڵکی ئێران رەوانەی وڵاتانی دەرەکی دەکرێن. ئەگەر ئاورێک لە ئاماری کانگا و مەعدەنەکانی ژێر زەوینی و سەر زەوینی لە ئێران بدەینەوە دەبینین کە ئێران یەکێکە لە وڵاتانی دەوڵەمەند لە بواری کانگاگەلێک وەک نەوت، گاز و زێر و ...هتد، بەڵام داهات و ئیمکاناتی ئەم وڵاتە بە جێگای ئەوەیکە سەرفی خەڵکی ئێران بکرێت و کێشەو گرفتەکانی خەڵکی هەژارە پێ چارەسەر بکرێت، سەرفی پشتیوانی تیرۆریسمی دەرەکی وەک حیزبۆڵای لۆبنان و گروپە شێعەکانی عێراق و سوریە دەکرێت و بە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران مەزاری ئیمامانی شێعە لە وڵاتانی دەرەکی نوێژەن دەکرێتەوە و گروپە ئیسلامیە تۆندرەوەکانی پێ تەیار دەکرێت، ئەمە لە حالێکدایە کە زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و خوێندکاران بە جیگای ئەوەیکە لە فکری خوێندن و سەوادئاموزیدا بن دەبێت لە فکری بژێوی ژییانیان بن و وەک دەبینین زۆربەی خوێندکارانی بنەماڵە کەم داهات و هەژارەکانی کۆمەڵگای ئێران ناچارن لە دوای خوێندن لە سەر شەقامەکان و لەسەر کارە سەخت و تاقەت پرۆکێنەکاندا پارویک نان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پەیدا بکەن. بە پێی راپۆرتەکان بۆ هەر بنەماڵەێکی چوار کەسی 1 میلیۆن و 500 هەزار تمەن پێویستە تەنیا بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانەیان لە مانگێکدا لە کاتێکدا حەقدەستی هیچ کرێکارێک لە ئێران لە 500 هەزار تمەن تێ ناپەرێت و هەر بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی رژێمی ئاخوندی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران زۆرترین رێژەی بێکارییان تێدایە و خەڵکی کوردستان ناچارن بۆ دۆزینەوەی کار روو لە شارەکانیتری ئێران بکەن و یان شان بدەنە ژێر کۆلی قورسی سەر سنوورەکان و کۆڵبەری بکەن کە ئەوەش بۆ خۆی کێشەێکیتری خەڵکی کوردستانە. لە بواری ئیمکاناتی مەدرەسەکانیشدا بە تایبەت لە کوردستان دەبێت بڵێین کە ئاستی ئەو مەدرەسانە لە خرابتریترین ئاستی خۆیدایە و هەر ساڵە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات بە تایبەت لە وەرزی زستان چەندین حاڵەتی دڵتەزین بەرەو رووی خوێندکاران دەبێتەوە وەک دارمانی مەدرەسەکان و ئاور گرتنی کەرەستەی گەرم کردنەوەی کلاسەکانی دەرس وەک ئەوەیکە لە 15ی سەرماوەزی ساڵی 91 لە یەکێک لە مەدرەسەکانی ناوچەی سەرپیرانشار( شیناوێ) روویدا و بە هۆی ئاور گرتنی پۆلی دەرسی کچە خوێندکارانی ئەو گوندەوە 29 قۆتابی تووشی رووداوی سوتان بوون و دوو کچە خوێندکاریش گیانیان لە دەست دا و تاکوو ئێستاش بە تێپەر بوونی نزیک بە دوو ساڵ لەو روداوە و وەعد و بەڵێنی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی لەمەڕ چارەسەر کردنی کچە سووتاوەکانی مەدرەسەی شیناوێ و داواکاری چەندین جارەی ئەو خوێندکارانە هیچ ئاورێکیان لێ نەدراوەتەوە . هەر لە بەرەبەری ساڵی نوێی خوێندن بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی نایسەری سنە رایگەیاند کە بۆ 5400 خوێندکاری ئەو ناوچەیە تەنیا 9 مەدرەسە بوونی هەیە و ئەوەش وای لێیان کردووە کە مەدرەسەکان بە شێوەی دوو شیفت کار بکەن و لە هەر کلاسێکی 12 مەتریدا 40 خوێندکار دەرس بخوێنن کە ئەمە بە وتەی شارەزایانی بواری پەروەردە تەئسیری خراپی لەسەر خوێندکاران دەبێت و خوێندکاران بە باشی ناتوانن کەڵک لە تواناکانی خۆیان وەر بگرن و مامۆستایانیش ناتوانن وەک پێویست بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و خوێندکارانیان بار بێنن. کەمی مەدرەسە و زۆری خوێندکاران لە پارێزگا کوردنشینەکان لە حاڵێکدایە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات 86 مەدرەسە بوونی هەیە و تەنیا لە 10 مەدرەسی خوێندکاران دەرس دەخوێنن وز بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە ساڵی نوێی خوێندن لە حاڵێکدا دەست پێ دەکات کە کەمی قۆتابخانە هەیە وپۆلەکانی خوێندن جەنجاڵن.بۆ پشتراست کردنەوەی غەیرە ئیستاندارد بوونی مەدرەسەکان سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سووتان لە ئێران رایگەیاندووە کە لە 150 هەزار مەدرەسە کورەی نەوتی بوونی هەیە کە مەترسی هەیە ودەتوانێت ببێت بە هۆی خۆڵقاندنی کارەساتێک و دەبێت بنەماڵەی خوێندکاران لە خەمی رۆڵەکانیاندا بن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە کەسی سووتاو هیچ کات چارەسەر ناکرێت و پێستی سووتاو هیچ کات دەرمان ناکرێت. کێشەو گرفتی خوێندن تەنیا بۆ خوێندکاران نیە و چینی دڵسۆزی مۆعەلمینیش لەم کێشانە بێ نسیب نین و مۆعەلمین سەرەرای ئەوەیکە دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەر بۆ فێرکردن و بارهێنانی خوێندکاران دەبێت لەم هەل ە مەرجە ئالۆزەی ئابوری ئێران لە فکری بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بن و زۆربەی مۆعەلمین ناچارن هەم وانە بڵێنەوە و هەمیش کار بکەن چونکوو ئەو حەقدەستەی کە وەریدەگرن پێداویستیەکانی ژیانیان پڕناکات. لە حالێکدا دامەزراندنی مامۆستایانیش بە شێوەی قەراردادی کێشەێکیترە کە بەرەورووی ئەو چینە زەحمەتکێشەی کۆمەڵگا دەبێتەوە. لێرەدا دەبێت پرسیار لە بەرپرسان و حاکمانی عەمامە بەسەری ئێران بکەین کە ئایا رازی دەبن رۆڵەکانی خۆیان لە وەها مەدرەسەگەلێک کە لە ناوچە کوردنشینەکاندا بوونی هەیە بخوێنن? ئایا رازی دەبن لە مەدرەسەێکدا کە بە دار دروست کرابێت و تەنیا وەسیلەی گەرم کەرەوەیشی بۆخاریێکی کۆنی نەوتی بێت منداڵەکانیان بخوێنن? یان منداڵەکانی ئەوان ( نور چشمین) و دەبێت لە ژێر دەستی باشترین مۆعەلم و لە باشترین مەدرەسەی تایبەتدا بخوێنن، چونکوو باوکانی ئەوان خوێنی کەسانی هەژار دەمژن و ئەرکی پاراستن و دامەزراندنی گروپە تیرۆیستیە شێعەکان لە ئەستۆی ئەوانە و خەڵکی بەشمەینەتی ئێران دەبێت تاوانەکەی بدەن تاکوو منداڵانی سەرانی حیزبۆڵای لۆبنان و گروپە تیرۆریستەکانی عێراق و سوریە لە باشترین حاڵەتدا بخوێنن. بە ئاوردانەوەێک لە چۆنیەتی ژیانی ئاغازادەگان بۆمان روون دەبێتەوە کە ئەوەی بۆ خۆیان دەیانەوێت قەد بۆ خەڵکی ئێرانیان ناوێت و لەوەها هەل و مەرجێکدا ئەرکی سەر شانی خوێندکاران بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆکان لە هەر کات قۆرستر دەبێت و ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگا دەبێت بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەڵسن و چیتر نەهێڵن کە دەسەڵاتدارانی زاڵ بەسەر ئێراندا لە خەڵکی ئێران کەڵک وەر بگرن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. ئەگەر سەیرێکی مێژوو بکەین دەبینین چینی خوێندکار و لاو دەور و نەقشێکی تایبەتیان هەبووە لە شۆرشەکانی جیهاندا و بە بەرز بوونەوەی دەنگی خوێندکاران بووە کە شۆرش و ئازادی بە ئاکام گەیشتوون، بۆیە دەبێت چینی خوێندکار و رەوشەنفکری ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەنگ هەڵبرن و خەڵکی کۆمەڵگا وشیار بکەنەوە و خۆشیان ببن بە سەرقافلەی گۆران و بە دەستهێنانی ماف و ئازادی لە ئێراندا.

بە کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین و دەستپێکی وەرزی پاییز صورةجارێکیتر خوێندکاران خۆیان بۆ ساڵێکیتری خۆێندن ئامادە دەکەن و بە گرۆ تینێکی زۆرەوە روو لە خوێندنگاکان دەکەن. بەڵام خوێندکاران لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی بەرەو رووی کێشەو گرفتی زۆر دەبنەوە، هەر لە کەمی قۆتابخانەکانەوە بگرە تاکوو نەبوونی  ئیمکاناتی خۆێندن و خوێندنگاکان. ئەگەر بمانەوێت ئاورێک لە کەمییەت و کەیفیەتی خۆێندن لە دوای هاتنە سەر کاری رژێمی ئاخوندی لە ئێران بدەینەوە دەبینین کە ئاستی زانست و فێربوون  تا رادەێکی زۆر دابەزیوە و خوێندکاران لە ئێران لە جیاتی ئەوەیکە فێری عیلم و زانستی سەردەمیانە ببن و کتێبەکانیان بە زانستی رۆژ تەیار کرابێت، ناچار دەبن کە مێژووی ئیمامانی شێعە و چۆنیەتی ژیانی ئاخوندەکانی زاڵ بەسەر ئێراندا بخوێنن. هەر وەک دەزانین منداڵان لە تەمەنی چوار ساڵیدا و بگرە کەمتریش لە ووڵاتانی رۆژئاوایی و ئەو وڵاتانەی کە پێشکەوتوون دەنێردرێنە رەوزە و دواییش قۆتابخانەی سەرەتایی و هەر لەو تەمەنەدا بە عیلم و زانستی پێشکەوتووانە ئاشنا دەبن و خۆیان بە خوێندنی سەردەمیانە تەیار دەکەن. بەڵام لە ئێران دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندنەوە لە خەمی کەمی مەدرەسەکان و نەبوونی پێداویستی خوێندن و مەدرەسەکاندا بن ئەمە سەرەرای ئەوەیە کە هەر ساڵە و بە دەیان جار بە بیانووی جۆراوجۆر پووڵ لە بنەماڵەی خوێندکاران وەردەگیردرێت بە بیانوی نوێژەی کردنەوەی مەدرسە و دابیت کردنی کەرەستەی پێویست بۆ خوێندکاران، بەڵام  کەس نازانێت کە ئەو پووڵە لە کوێ و لە چیدا سەرف دەبێت.  دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە ئەو گرفتانە تەنیا بەرەو رووی خوێندکارە هەژارەکان دەبێتەوە چونکوو منداڵانی بەرپرسان و چینی دەوڵەمەند نەتەنیا لە مەدرەسە تایبەتیەکان دەرس دەخوێنن بەڵکوو مۆعەلمی تایبەتیشیان بۆ دەگیردرێت و بە پووڵ و ئیمکاناتی خەڵکی ئێران رەوانەی وڵاتانی دەرەکی دەکرێن. ئەگەر ئاورێک لە ئاماری کانگا و مەعدەنەکانی ژێر زەوینی و سەر زەوینی لە ئێران بدەینەوە دەبینین کە ئێران یەکێکە لە وڵاتانی دەوڵەمەند لە بواری کانگاگەلێک وەک نەوت، گاز و زێر و ...هتد، بەڵام داهات و ئیمکاناتی ئەم وڵاتە بە جێگای ئەوەیکە سەرفی خەڵکی ئێران بکرێت و کێشەو گرفتەکانی خەڵکی هەژارە پێ چارەسەر بکرێت، سەرفی پشتیوانی تیرۆریسمی دەرەکی وەک حیزبۆڵای لۆبنان و گروپە شێعەکانی عێراق و سوریە دەکرێت و بە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران مەزاری ئیمامانی شێعە لە وڵاتانی دەرەکی نوێژەن دەکرێتەوە و گروپە ئیسلامیە تۆندرەوەکانی پێ تەیار دەکرێت، ئەمە لە حالێکدایە کە زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و خوێندکاران بە جیگای ئەوەیکە لە فکری خوێندن و سەوادئاموزیدا بن دەبێت لە فکری بژێوی ژییانیان بن و وەک دەبینین زۆربەی خوێندکارانی بنەماڵە کەم داهات و هەژارەکانی کۆمەڵگای ئێران ناچارن لە دوای خوێندن لە سەر شەقامەکان و لەسەر کارە سەخت و تاقەت پرۆکێنەکاندا پارویک نان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پەیدا بکەن.  بە پێی راپۆرتەکان بۆ هەر بنەماڵەێکی چوار کەسی 1 میلیۆن و 500 هەزار تمەن پێویستە تەنیا بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانەیان لە مانگێکدا لە کاتێکدا حەقدەستی هیچ کرێکارێک لە ئێران لە 500 هەزار تمەن تێ ناپەرێت و هەر بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی رژێمی ئاخوندی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران زۆرترین رێژەی بێکارییان تێدایە و خەڵکی کوردستان ناچارن بۆ دۆزینەوەی کار روو لە شارەکانیتری ئێران بکەن و یان شان بدەنە ژێر کۆلی قورسی سەر سنوورەکان و کۆڵبەری بکەن کە ئەوەش بۆ خۆی کێشەێکیتری خەڵکی کوردستانە. لە بواری ئیمکاناتی مەدرەسەکانیشدا بە تایبەت لە کوردستان دەبێت بڵێین کە ئاستی ئەو مەدرەسانە لە خرابتریترین ئاستی خۆیدایە و هەر ساڵە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات بە تایبەت لە وەرزی زستان چەندین حاڵەتی دڵتەزین بەرەو رووی خوێندکاران دەبێتەوە وەک دارمانی مەدرەسەکان و ئاور گرتنی کەرەستەی گەرم کردنەوەی کلاسەکانی دەرس وەک ئەوەیکە لە 15ی سەرماوەزی ساڵی 91 لە یەکێک لە مەدرەسەکانی ناوچەی سەرپیرانشار( شیناوێ) روویدا و بە هۆی ئاور گرتنی پۆلی دەرسی کچە خوێندکارانی ئەو گوندەوە 29 قۆتابی تووشی رووداوی سوتان بوون و دوو کچە خوێندکاریش گیانیان لە دەست دا و تاکوو ئێستاش بە تێپەر بوونی نزیک بە دوو ساڵ لەو روداوە و وەعد و بەڵێنی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی لەمەڕ چارەسەر کردنی کچە سووتاوەکانی مەدرەسەی شیناوێ و داواکاری چەندین جارەی ئەو خوێندکارانە  هیچ ئاورێکیان لێ نەدراوەتەوە . هەر لە بەرەبەری ساڵی نوێی خوێندن بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی نایسەری سنە رایگەیاند کە بۆ 5400 خوێندکاری ئەو ناوچەیە تەنیا 9 مەدرەسە بوونی هەیە و ئەوەش وای لێیان کردووە کە مەدرەسەکان بە شێوەی دوو شیفت کار بکەن و لە هەر کلاسێکی 12 مەتریدا 40 خوێندکار دەرس بخوێنن کە ئەمە بە وتەی شارەزایانی بواری پەروەردە تەئسیری خراپی لەسەر خوێندکاران دەبێت و خوێندکاران بە باشی ناتوانن کەڵک لە تواناکانی خۆیان وەر بگرن و مامۆستایانیش ناتوانن وەک پێویست بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و خوێندکارانیان بار بێنن. کەمی مەدرەسە و زۆری خوێندکاران لە پارێزگا کوردنشینەکان لە حاڵێکدایە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات 86 مەدرەسە بوونی هەیە و تەنیا لە 10 مەدرەسی خوێندکاران دەرس دەخوێنن وز بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە ساڵی نوێی خوێندن لە حاڵێکدا دەست پێ دەکات کە کەمی قۆتابخانە هەیە وپۆلەکانی خوێندن جەنجاڵن.بۆ پشتراست کردنەوەی غەیرە ئیستاندارد بوونی مەدرەسەکان سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سووتان لە ئێران رایگەیاندووە کە لە 150 هەزار مەدرەسە کورەی نەوتی بوونی هەیە کە مەترسی هەیە ودەتوانێت ببێت بە هۆی خۆڵقاندنی کارەساتێک و دەبێت بنەماڵەی خوێندکاران لە خەمی رۆڵەکانیاندا بن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە کەسی سووتاو هیچ کات چارەسەر ناکرێت و پێستی سووتاو هیچ کات دەرمان ناکرێت. کێشەو گرفتی خوێندن تەنیا بۆ خوێندکاران نیە و چینی دڵسۆزی مۆعەلمینیش لەم کێشانە بێ نسیب نین و مۆعەلمین سەرەرای ئەوەیکە دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەر بۆ فێرکردن و بارهێنانی خوێندکاران  دەبێت لەم هەل ە مەرجە ئالۆزەی ئابوری ئێران لە فکری بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بن  و زۆربەی مۆعەلمین ناچارن هەم وانە بڵێنەوە  و هەمیش کار بکەن چونکوو ئەو حەقدەستەی کە وەریدەگرن پێداویستیەکانی ژیانیان پڕناکات. لە حالێکدا دامەزراندنی مامۆستایانیش بە شێوەی قەراردادی کێشەێکیترە کە بەرەورووی ئەو چینە زەحمەتکێشەی کۆمەڵگا دەبێتەوە. لێرەدا دەبێت پرسیار لە بەرپرسان و حاکمانی عەمامە بەسەری ئێران بکەین کە ئایا رازی دەبن رۆڵەکانی خۆیان لە وەها مەدرەسەگەلێک کە لە ناوچە کوردنشینەکاندا بوونی هەیە بخوێنن? ئایا رازی دەبن لە مەدرەسەێکدا کە بە دار دروست کرابێت و تەنیا وەسیلەی گەرم کەرەوەیشی بۆخاریێکی کۆنی نەوتی بێت منداڵەکانیان بخوێنن? یان منداڵەکانی ئەوان ( نور چشمین) و دەبێت لە ژێر دەستی باشترین مۆعەلم و لە باشترین مەدرەسەی تایبەتدا بخوێنن، چونکوو  باوکانی ئەوان خوێنی کەسانی هەژار دەمژن و ئەرکی پاراستن و دامەزراندنی گروپە تیرۆیستیە شێعەکان لە ئەستۆی ئەوانە و  خەڵکی بەشمەینەتی ئێران دەبێت تاوانەکەی بدەن تاکوو منداڵانی سەرانی حیزبۆڵای لۆبنان و گروپە تیرۆریستەکانی عێراق و سوریە  لە باشترین حاڵەتدا بخوێنن. بە ئاوردانەوەێک لە چۆنیەتی ژیانی ئاغازادەگان بۆمان روون دەبێتەوە کە ئەوەی بۆ خۆیان دەیانەوێت قەد بۆ خەڵکی ئێرانیان ناوێت و لەوەها هەل و مەرجێکدا ئەرکی سەر شانی خوێندکاران بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆکان لە هەر کات قۆرستر دەبێت و ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگا دەبێت بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەڵسن و چیتر نەهێڵن کە دەسەڵاتدارانی زاڵ بەسەر ئێراندا لە خەڵکی ئێران کەڵک وەر بگرن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. ئەگەر سەیرێکی مێژوو بکەین دەبینین چینی خوێندکار و لاو دەور و نەقشێکی تایبەتیان هەبووە لە شۆرشەکانی جیهاندا و بە بەرز بوونەوەی دەنگی خوێندکاران بووە کە شۆرش و ئازادی بە ئاکام گەیشتوون، بۆیە دەبێت چینی خوێندکار و رەوشەنفکری ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەنگ هەڵبرن و خەڵکی کۆمەڵگا وشیار بکەنەوە و خۆشیان ببن بە سەرقافلەی گۆران و بە دەستهێنانی ماف و ئازادی لە ئێراندا.



9 ساڵ و 11 مانگ و 10 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کـــرانەوەی مـــەدرەسەکان و کــێشە و گـــرفتی خــوێندکاران

کـــرانەوەی مـــەدرەسەکان و کــێشە و گـــرفتی خــوێندکاران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر