هـــەڵمەتـــێکی نـــوێ بـــە نـــاوی پـــرژانـــدنی تێزاب لــەناو دەزگــــای ئــاخـــوندی
شیلان محەممەدی
لەماوەی دەسەڵاتداریی ئاخوندانی ئێران شاهیدی سەدان دیاردە و پیلانی دزێو و دوور لە ئەخلاق و ئینسانیەت بووینە و ئەو رژیمە ماکەی سەرهەڵدان و وەدیهێنەری کردەوەی قێزەون و ئاکاری نەشیاوە. خەڵکی ئێران بە هەموو گەلانیەوە لە پێناو سەرکووت کردن و کۆنترۆڵکردنیان لە لایەن دەزگای دەسەڵاتداریەتی هیچ رێگەیێک نەماوە لەسەریان تاقی نەکرێتەوە. لەناو گەلانی ئێرانیش ژنان وەک توێژی زیندووی کۆمەڵگا زۆرترین ئازار و خەساریان لەلایەن ئەو نیزامە دیکتاتۆرەوە بەر کەوتووە و لە رێگەی جۆراوجۆرەوە لەهەوڵی کپ کردن و نەهێشتنی ئازادییە تاکەکەسیەکانیان دان. لەماوەی مانگەکانی رابردوو شاهیدی...
هەڵمەتێکی جینایەتکارانەی نوێین کە ئەویش بابەتی ئەسید پاشی بۆ سەر دەم و چاوی ژنانە و بە پلانەوە لە لایەن خودی دەسەڵاتەوە بەرێوە دەچێ و ئەگەری ئەوەی هەیە پەل و پۆ بهاوێ بۆ باقی شار و ناوچەکەکانی ئێران و یەک لەوان کوردستان. هەر چەند پێشتریش ئەو دیاردەیە بوونی هەبووە و بە پێی سەرژمێرییەکانی خودی رژیم لەماوەی ساڵی رابردوو 360 حاڵەتی تێزاب پرژاندن تۆمار کراوە، بەڵام ئەوەی لەماوەی مانگی رابردوو بیندرا جیاوازیی زۆری هەیە و لەلایەن خودی دەسەلاتەوە بەرنامەرێژی بۆ کراوە. بابەتی حیجابی ئیجباری و جۆری داسەپاوی جلی ژنان بە بەردەوامی یەکێک لە خەمە گەورەکانی دەسەڵات بووە و لەو پێناوەش دا دەیان رێگەکاری نوێی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو حاڵەتە پەیرەو کردووە، بەڵام خەبات و خۆراگری ژنان بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان تا هەنووکە ئەو هەوڵە نزۆکانەی دەسەڵاتی لەگەڵ شکست رووبەروو کردووە. لە ئاکامی خۆراگری ژنان لەبەرانبەر زۆر و ستەمی ئاخوندان لە ئێستادا رێگەیێکی دیکە بە کاردەبردێ و ئەویش تێزاب کردن بەسەروچاوی ژنانە لە کۆچە و شەقامەکان و لەو رێگەیەوە لە هەوڵدان ترس و دڵەراوکێ لە نێو ژنان دروست بکەن و بە قوربانی کردنی ئەو ژنانە بە ئامانجە نگریسەکانیان بگەن. ئەو هەڵمەتە نوێیە لە شاری ئیسفهان دەستی پێکردووە و تەنیا لەماوەی یەک مانگ دا 30 ژنی ئەو شارە کەوتنە بەر هەڵمەتی تێزاب پرژاندن و بەم جۆرە داهاتوو و چارەنووسیان لەناو برا. ئەوەش لەدوای ئەوەوە هات کە بەرنوێژی هەینی ئەو شارە بە ئاشکرا فەتوای دەرکرد بۆ پێشگرتن لەو ژنانەی بە قەوڵی ئەو بێ حیجاب دێنە سەر شەقامەکان و رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵک دەگرن و رایگەیاند کە نابێ ئیزن بدرێ کەسانێک بە ئاکارەکانیان رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵکی تر بگرن و پێویستە چارەسەر بکرن و خەڵک قبووڵی نەکەن. هەر لەو پێوەندییەشدا فەرماندەی بەسیجی ئێران رایگەیاندبوو کە هاندان بۆ چاکە و نەهێشتنی خەراپە(امر بە معروف و نهی از منکر) یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی بەسیجە و ئەو کارەش لە لایەن خوداوە خراوەتە ئەستۆی بەسیج. رژیمی دژە ژنی ئاخوندی کە ئیتر ترسی لەوە هەیە بە ئاشکرا بەربینگ بە ژنان و کچان بگرێ بە بیانووی حیجابەوە و لەوەش گرینگتر بە خۆراگری ژنانی ئازادیویست شکستی هێناوە لە بەرێوەبردنی ئەو پرۆژەیە، ئێستا لە پڵانێکی بەرنامە بۆدارێژراو لە رێگەی بەکرێگیراوانیەوە تێزاب بە دەم و چاوی ژنان دا دەکات و دەیهەوێ لەم رێگەیەوە پاشەکشێ بکات بە ویست و داوا سەرەتاییەکانی ژنان. زۆر گرینگە کەس لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتە نوێیە بێدەنگ نەبێ و چوونکە ئەگەر ئەمرۆ ئەو پڵانە لە ئیسفەهانەوە دەستی پێکردووە بە بێدەنگبوون و پاشەکشە پەل و پۆ دەهاوێ بۆ باقی شار و ناوچەکانی ئێران و دەبێتە مێتۆدێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژنان لە لایەن سیستەمی ئاخوندییەوە. هەر چەند تەوژمێک لە نارەزایەتی و بیزاری لە لایەن خەڵکەوە دەستی پێکرد و تا رادەیێک دەسەلاتی لەمەڕ کردەوە دزێوەکانی ئاگادار کردەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا پێویستە بە تایبەتی ژنان کۆڵ نەدەن و لەبەرانبەر کردەوە ترسنۆکەکانی ئەو دەسەلاتە پاشەکشێ نەکەن و پارێزگاری لە کەرامەتی ئینسانیان بکەن و لە لایێکی دیکەوە پێویستە ئەو جینایەتە لە ئاستی نێودەوڵەتیش شەرمەزار بکرێ و پێش بە هەوڵەکانی رژیم بۆ دێزەبەردەرخۆنە کردنی ئەو پیلانە گڵاوەی بگیردرێ و رێگەی دووبارە بوونەوەی کردەوەی لەم چەشنە بەتەواوی بەربەست بکرێ.
لەماوەی دەسەڵاتداریی ئاخوندانی ئێران شاهیدی سەدان دیاردە و پیلانی دزێو و دوور لە ئەخلاق و ئینسانیەت بووینە و ئەو رژیمە ماکەی سەرهەڵدان و وەدیهێنەری کردەوەی قێزەون و ئاکاری نەشیاوە. خەڵکی ئێران بە هەموو گەلانیەوە لە پێناو سەرکووت کردن و کۆنترۆڵکردنیان لە لایەن دەزگای دەسەڵاتداریەتی هیچ رێگەیێک نەماوە لەسەریان تاقی نەکرێتەوە. لەناو گەلانی ئێرانیش ژنان وەک توێژی زیندووی کۆمەڵگا زۆرترین ئازار و خەساریان لەلایەن ئەو نیزامە دیکتاتۆرەوە بەر کەوتووە و لە رێگەی جۆراوجۆرەوە لەهەوڵی کپ کردن و نەهێشتنی ئازادییە تاکەکەسیەکانیان دان. لەماوەی مانگەکانی رابردوو شاهیدی هەڵمەتێکی جینایەتکارانەی نوێین کە ئەویش بابەتی ئەسید پاشی بۆ سەر دەم و چاوی ژنانە و بە پلانەوە لە لایەن خودی دەسەڵاتەوە بەرێوە دەچێ و ئەگەری ئەوەی هەیە پەل و پۆ بهاوێ بۆ باقی شار و ناوچەکەکانی ئێران و یەک لەوان کوردستان. هەر چەند پێشتریش ئەو دیاردەیە بوونی هەبووە و بە پێی سەرژمێرییەکانی خودی رژیم لەماوەی ساڵی رابردوو 360 حاڵەتی تێزاب پرژاندن تۆمار کراوە، بەڵام ئەوەی لەماوەی مانگی رابردوو بیندرا جیاوازیی زۆری هەیە و لەلایەن خودی دەسەلاتەوە بەرنامەرێژی بۆ کراوە. بابەتی حیجابی ئیجباری و جۆری داسەپاوی جلی ژنان بە بەردەوامی یەکێک لە خەمە گەورەکانی دەسەڵات بووە و لەو پێناوەش دا دەیان رێگەکاری نوێی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو حاڵەتە پەیرەو کردووە، بەڵام خەبات و خۆراگری ژنان بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان تا هەنووکە ئەو هەوڵە نزۆکانەی دەسەڵاتی لەگەڵ شکست رووبەروو کردووە. لە ئاکامی خۆراگری ژنان لەبەرانبەر زۆر و ستەمی ئاخوندان لە ئێستادا رێگەیێکی دیکە بە کاردەبردێ و ئەویش تێزاب کردن بەسەروچاوی ژنانە لە کۆچە و شەقامەکان و لەو رێگەیەوە لە هەوڵدان ترس و دڵەراوکێ لە نێو ژنان دروست بکەن و بە قوربانی کردنی ئەو ژنانە بە ئامانجە نگریسەکانیان بگەن. ئەو هەڵمەتە نوێیە لە شاری ئیسفهان دەستی پێکردووە و تەنیا لەماوەی یەک مانگ دا 30 ژنی ئەو شارە کەوتنە بەر هەڵمەتی تێزاب پرژاندن و بەم جۆرە داهاتوو و چارەنووسیان لەناو برا. ئەوەش لەدوای ئەوەوە هات کە بەرنوێژی هەینی ئەو شارە بە ئاشکرا فەتوای دەرکرد بۆ پێشگرتن لەو ژنانەی بە قەوڵی ئەو بێ حیجاب دێنە سەر شەقامەکان و رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵک دەگرن و رایگەیاند کە نابێ ئیزن بدرێ کەسانێک بە ئاکارەکانیان رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵکی تر بگرن و پێویستە چارەسەر بکرن و خەڵک قبووڵی نەکەن. هەر لەو پێوەندییەشدا فەرماندەی بەسیجی ئێران رایگەیاندبوو کە هاندان بۆ چاکە و نەهێشتنی خەراپە(امر بە معروف و نهی از منکر) یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی بەسیجە و ئەو کارەش لە لایەن خوداوە خراوەتە ئەستۆی بەسیج. رژیمی دژە ژنی ئاخوندی کە ئیتر ترسی لەوە هەیە بە ئاشکرا بەربینگ بە ژنان و کچان بگرێ بە بیانووی حیجابەوە و لەوەش گرینگتر بە خۆراگری ژنانی ئازادیویست شکستی هێناوە لە بەرێوەبردنی ئەو پرۆژەیە، ئێستا لە پڵانێکی بەرنامە بۆدارێژراو لە رێگەی بەکرێگیراوانیەوە تێزاب بە دەم و چاوی ژنان دا دەکات و دەیهەوێ لەم رێگەیەوە پاشەکشێ بکات بە ویست و داوا سەرەتاییەکانی ژنان. زۆر گرینگە کەس لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتە نوێیە بێدەنگ نەبێ و چوونکە ئەگەر ئەمرۆ ئەو پڵانە لە ئیسفەهانەوە دەستی پێکردووە بە بێدەنگبوون و پاشەکشە پەل و پۆ دەهاوێ بۆ باقی شار و ناوچەکانی ئێران و دەبێتە مێتۆدێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژنان لە لایەن سیستەمی ئاخوندییەوە. هەر چەند تەوژمێک لە نارەزایەتی و بیزاری لە لایەن خەڵکەوە دەستی پێکرد و تا رادەیێک دەسەلاتی لەمەڕ کردەوە دزێوەکانی ئاگادار کردەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا پێویستە بە تایبەتی ژنان کۆڵ نەدەن و لەبەرانبەر کردەوە ترسنۆکەکانی ئەو دەسەلاتە پاشەکشێ نەکەن و پارێزگاری لە کەرامەتی ئینسانیان بکەن و لە لایێکی دیکەوە پێویستە ئەو جینایەتە لە ئاستی نێودەوڵەتیش شەرمەزار بکرێ و پێش بە هەوڵەکانی رژیم بۆ دێزەبەردەرخۆنە کردنی ئەو پیلانە گڵاوەی بگیردرێ و رێگەی دووبارە بوونەوەی کردەوەی لەم چەشنە بەتەواوی بەربەست بکرێ.