lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

شوێنە گشتییەکانی شاری سنە کراون بەمەیدانی تیرهاوێژی

شوێنە گشتییەکانی شاری سنە کراون بەمەیدانی تیرهاوێژی

بوونی مەیدانی تیرهاوێژیی پادگانە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە شوێنە گشتییەکان و دەورووبەری شاری سنە مەترسیی بۆ سەر هاووڵاتییان دروست کردووە وخەڵکی لەو کارە نیگەرانن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشکری ٢٨ی پیادەی کوردستان لە سنە ماوەیەکە چەندین مەیدانی تیرهاوێژی بە مەبەستی راهێنان و مەشقی نیزامی لە نزیک شوێنە گەشتیارییەکان دروست کردووە و دەنگی تەقە و هەرا و هوریای سەربازەکان خەڵکی نیگەران کردووە و ناڕەزایەتیی لێکەوتۆتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە هاووڵاتیان رایگەیاندووە، شوێنەکانی وەکوو ئاویەر و (خەیرە زنە"خدری زیندوو") بوونەتە مەیدانی تیرهاوێژیی لەشکری ٢٨ی کوردستان و هیچ ئەمنیەتیەکی گیانیش بۆ ئەو مەبەستە لەبەر چاو نەگیراوە. ئەو هاووڵاتیانە باسیان لەوەش کردووە، سەرەڕای دەنگی تەقە، زۆر جار پاشماوە و ئاشغاڵی پادگانەکەش بەشێوەی ناتەندروست لە نزیک ئەو شوێنە گەشتیاریانە لەناو دەبردرێن. لەحاڵی حازردا بە هۆی بەرین بوونەوەی شار ئەو شوێنە تیرهاوێژیانە کەوتوونەتە شوێنی نیشتەجێ‌بوونی هاووڵاتیانی شاری سنە و ئەوەش مەترسی بۆ دروست کردوون.

بوونی مەیدانی تیرهاوێژیی پادگانە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە شوێنە گشتییەکان و دەورووبەری شاری سنە مەترسیی بۆ سەر هاووڵاتییان دروست کردووە وخەڵکی لەو کارە نیگەرانن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشکری ٢٨ی پیادەی کوردستان لە سنە ماوەیەکە چەندین مەیدانی تیرهاوێژی بە مەبەستی راهێنان و مەشقی نیزامی لە نزیک شوێنە گەشتیارییەکان دروست کردووە و دەنگی تەقە و هەرا و هوریای سەربازەکان خەڵکی نیگەران کردووە و ناڕەزایەتیی لێکەوتۆتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە هاووڵاتیان رایگەیاندووە، شوێنەکانی وەکوو ئاویەر و (خەیرە زنە"خدری زیندوو") بوونەتە مەیدانی تیرهاوێژیی لەشکری ٢٨ی کوردستان و هیچ ئەمنیەتیەکی گیانیش بۆ ئەو مەبەستە لەبەر چاو نەگیراوە. ئەو هاووڵاتیانە باسیان لەوەش کردووە، سەرەڕای دەنگی تەقە، زۆر جار پاشماوە و ئاشغاڵی پادگانەکەش بەشێوەی ناتەندروست لە نزیک ئەو شوێنە گەشتیاریانە لەناو دەبردرێن. لەحاڵی حازردا بە هۆی بەرین بوونەوەی شار ئەو شوێنە تیرهاوێژیانە کەوتوونەتە شوێنی نیشتەجێ‌بوونی هاووڵاتیانی شاری سنە و ئەوەش مەترسی بۆ دروست کردوون. صورة

9 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شوێنە گشتییەکانی شاری سنە کراون بەمەیدانی تیرهاوێژی

شوێنە گشتییەکانی شاری سنە کراون بەمەیدانی تیرهاوێژی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر