lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لە مەریوان کۆنگرەی شاعیری "گڵکۆی تازەی لەیل" بەڕێوە دەچێت

لە مەریوان کۆنگرەی شاعیری

بە بەشداریی چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردستان و ئێران، کۆنگرەی "ئەحمەد بەگی کۆماسی" لە مەریوان دەستی پێکرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆنگرەی یادکردنەوەی شاعیری ناوداری کورد، ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی، لە کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆوە لە تەلاری فەرهەنگ و هونەری مەریوان دەستی پێکرد و هەتا پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی، رێکەوتی ٥ی بەفرانبار بەردەوام دەبێت. بەپرسی ئەو کۆنگرەی ئەدەبییە لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەیشتنی ٣٥ وتار بۆ بەرێوەبەرایەتیی ئەو کۆنگرەیە، رایەگەیاندØ› لە ماوەی ٢ رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، ١٦ وتار دەخوێندرێتەوەو لەلایەن توێژەر و لێکۆڵەرانەوە شڕۆڤە و تاوتوی دەکرێن. لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمە ئەدەبی و زانستییەکانی ئەحمەدبەگی کۆماسی نمایش کرا، کە لە لایەن (پەرویز رۆستەمی)یەوە ئامادەکرابوو. نووسەران و ئەدیبانی کورد لە شارەکانی سەقز، سنە، مەهاباد، کرماشان، تاران، ئیلام، لوڕستان و خۆراسانەوە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە، کە دوکتور محەمەدعەلی سوڵتانی لەسەر دیوانی شێعریی خاڵۆی کۆماسی چەن وتەیەک پێشکەش دەکات.

بە بەشداریی چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردستان و ئێران، کۆنگرەی "ئەحمەد بەگی کۆماسی" لە مەریوان دەستی پێکرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆنگرەی یادکردنەوەی شاعیری ناوداری کورد، ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی، لە کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆوە لە تەلاری فەرهەنگ و هونەری مەریوان دەستی پێکرد و هەتا پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی، رێکەوتی ٥ی بەفرانبار بەردەوام دەبێت. بەپرسی ئەو کۆنگرەی ئەدەبییە لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەیشتنی ٣٥ وتار بۆ بەرێوەبەرایەتیی ئەو کۆنگرەیە، رایەگەیاندØ› لە ماوەی ٢ رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، ١٦ وتار دەخوێندرێتەوەو لەلایەن توێژەر و لێکۆڵەرانەوە شڕۆڤە و تاوتوی دەکرێن. لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمە ئەدەبی و زانستییەکانی ئەحمەدبەگی کۆماسی نمایش کرا، کە لە لایەن (پەرویز رۆستەمی)یەوە ئامادەکرابوو. نووسەران و ئەدیبانی کورد لە شارەکانی سەقز، سنە، مەهاباد، کرماشان، تاران، ئیلام، لوڕستان و خۆراسانەوە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە، کە دوکتور محەمەدعەلی سوڵتانی لەسەر دیوانی شێعریی خاڵۆی کۆماسی چەن وتەیەک پێشکەش دەکات. صورة

9 ساڵ و 11 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە مەریوان کۆنگرەی شاعیری "گڵکۆی تازەی لەیل" بەڕێوە دەچێت

لە مەریوان کۆنگرەی شاعیری "گڵکۆی تازەی لەیل" بەڕێوە دەچێت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر