هێزە ئیتلاعاتییەکان ٤ لاوی کوردیان لە بۆکان و مەهاباد دەستبەسەر کرد
چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی رژێمی ئاخوندیەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە درێژەی رەوتی بەردەوامی دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد لە کوردستان، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سلێمان کوردی - کوڕی رەحمان، کەیوان تەهازادە- کوڕی عوسمان، کەماڵ ئەحمەدزادە – کوڕی رەحیم سێ لاوی خەلکی گوندی گامێشگۆلیی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و کەسێکی دیکەش بەناوی هەڵمەت – کوری محەمەد و خەلکی قەرەگۆلی سەربە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان ناوی ئەو چاو هاووڵاتییە کوردەیە کە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواوەوە دەستەبسەر کراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی راگیرانیان بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان روون نەبۆتەوە.