کوژرانی لاوێکی مەهابادی و رۆیشتنی چەند لاو بە خێزانەوە بە ناو ریزەکانی داعش
لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک لە لاوانی کوردی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان روویان لە ریزەکانی داعش کردووەو چەند کەسێکیشیان لێ کوژراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی رەحیم بایەزیدی، کوری عومەری قالە رەش، کە بە مەبەستی جیهاد کردن رووی لە ریزەکانی داعش کردبوو، رێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ئەمساڵ لە تێکهەڵچوونی نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەدا لە شەنگال کوژرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ژمارەیک لاوی سەقزی، کە بەشێکیان خیزاندار بوون، لەژێر ناوی هیجرەت و جیهاد کردندا، چوونەتە نێو ریزەکانی داعش لە عێراق. سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، کە چەند رۆژ پێش ئێستا دوو کەس بەناوی فەرزاد محەمەدی و یەعقووب، کە خەڵکی گەڕەکی بەرد بڕانی شاری سەقز بوون، روویان لە نێو داعش کردووە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرزاد محەمەدی هاوڕێ لەگەڵ ژنەکەی چۆتە نێو ریزەکانی داعش. جێگەی باسە کە لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لاپەڕەی پشتیوانانی خەلافەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بلاوی کردبوویەوە، " لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٢٣ لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز و جوانڕۆ کە بە "موهاجیر" ناوی بردبوون، روویان لە نێو خەلافەتی ئیسلامی کردووەو دەستبەجێ ٩ کەسیان خۆیان بۆ کردەوەی ئیستشهادی (خۆ تەقاندنەوە) ئامادە کردبوو".