به‌پێی ئاماری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به‌هۆی شهر٠و پێکدادان و بۆردومانی هێزه‌کانی رژێمی سوریاوه، ئهمر٠ۆ پێنجشه‌ممه ٥٠ که‌س له ناوچه جیاجیاکانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری کوژراون، هاوکات شه‌ر٠ و بۆردومان هێشتا به‌رده‌وامه، له‌کاتێکدا دوێنێش چوارشه‌ممه ١٨٣ که‌سی تر کوژران.
تۆر٠ی هه‌واڵی (شام) بڵاویکرده‌وه، که سوپای ئازادی سوریا له شاری ئه‌ریحا له ریفی ئیدله‌ب هیلیکۆپته‌رێکی رژێمی سورییان خستوه‌ته خواره‌وه.
تۆر٠ی ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوه، له‌ناو کوژراوه‌کانی دوێنێدا ٤٧ که‌سیان له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری بون، ١٦ که‌سیش له ده‌رعا، که سیانیان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له‌سێداره‌دراون، ١١ که‌سیش له ئیدله‌ب و ٧ که‌س له حمص و ٢ که‌س له دێری زور و ١ که‌سیش له حه‌له‌ب.
چالاکوانانی شۆر٠شی سوریاش ئاماژه‌یان به‌وه دا، گهر٠هکی که‌فه‌ر سوسه ٢٠ که‌سی تێدا کوژراوه، که چواریان ئه‌ندامی خێزانێکن. به پێی ر٠اپۆرتێکی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ر٠ۆژنامهنووسان، سوریا بووه به مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ کاری ر٠ۆژنامهگهریی و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ر٠ابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له ر٠ۆژنامهنووسان ر٠فێنراون و کوژراون و له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠ ١١-ه‌وه تا مانگی ئاب-ی ئه‌مساڵ ١٧ ر٠ۆژنامهنووس کوژراون.