دەستبەسەر کردنی 12 لاوی مەهابادی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە
12 لاوی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای مەهابادەوە بە بێ هیچ پاساوێک دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژی هەینی 26ی بەفرانباری 1393، 12 کەس لە لاوانی مەهاباد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئیتلاعاتی سوپا لە وڵامی پرسیاری بنەماڵەی ئەو گیراوانە کە بۆچی رۆڵەکانیان دەستبەسەر کراوە? وتوویانە، ئەمانەوێت بزانین کە ئەمانە چکارەن. جێگەی باسە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم 12 لاوە دەستبەسەر کراوە شەوی شەممە 27ی بەفرانبار بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراونەتەوە و تاکوو کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەڕ ئەو گیراوانە بە بنەماڵەکانیان نەدراوە.