lawan

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رێورەسمی کردنەوەی دووهەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوانی خەبات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ی رێبەندانی 1393 لەبارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی رێورەسمی کرانەوەی دووهەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوانی خەبات بەرێوە چوو.
رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و ...

پاشان سرودی کوردم ئەمن پێش کەش کرا. پاشان بەریز کاک فوئادی جەعفەری بەرپرسی پێشووی ناوەندی لاوانی خەبات پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی دووهەمی ناوەندی لاوانی پێش کەش کرد کە تێیدا وێرای بە خێرهاتنی میوانەکان ئاورێکی کورتی لە دامەزران و کار و تێکۆشان و ئەرکەکانی ناوەندی لاوان دایەوە. لە پاش ووتەکانی بەرپرسی پێشووی ناوەندی لاوان پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان لە لایەن بەرێز کاک بێهروز ئەردەڵان کارگێری کومیتەی ناوەندیی پێش کەش کرا. بەرێز ئەردەڵان لە ووتەکانی دا وێرای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی بەستنی دووهەم کۆنگرەی ناوەندی لاوان و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێش چوونی زیاتر لە راست ئەرکەکانی لاوان لە ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان ئاماژەی بە زەرورەتی پێکهاتنی ناوەندێک کرد کە هێز و تواناکانی لاوانی تێکۆشەری کوردستانی تێک رێکبخرێ‌ و لەگەڵ ئەوەی کە خەباتی نەتەوەیی بەرەوپێشەوە ببەن ، بۆ ماف و داوا سینفیەکانی لاوانیش لەهەوڵ و تێکۆشاندا بن. کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات وێرای چاوخشاندنێک بە سەر چالاکیەکانی ناوەندی لاوان ووتی: پێویستە لەم کۆنگرەیە دا خاڵە لاوازییەکان وەلابنرێن و خاڵە بەهێزەکانیش بە هێزتر بکرێن و سنووری کارو تێکۆشانی لاوان پەرەی پێبدرێ‌. هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانی سازمانی خەبات ی کوردستانی بۆ ئەندامانی کۆنگرەی دووهەمی ناوەندی لاوان دووپات کردەوە و هیوای بەستنی کۆنگرەیێکی پڕ لەدەسکەوتی بۆ خواستن.
لەدوای پێش کەش کردنی پەیامی کومیتەی ناوەندی پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو سەحەر قاسمزادە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی ئافرەتان پێش کەش کرا.
پاشان کورتە فیلمێکی وێنەیی لەسەر کار و چالاکیەکانی نێۆان کۆنگرەی یەکەم تا کۆنگرەی دووهەمی ناوەندی لاوان پێشانی ئامادەبووانی رێورەسمە کرا.
پاشان کۆتایی بە رێورسمی کردنەوە هات و کۆنگرەی دووهەمی ناوەندی لاوان لە ژێر ناوی کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن بە رەسمی دەستی بەکارەکانی کرد.

پاشان کۆتایی بە رێورسمی کردنەوە هات و کۆنگرەی دووهەمی ناوەندی لاوان لە ژێر ناوی کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن بە رەسمی دەستی بەکارەکانی کرد.صورة

9 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێورەسمی کردنەوەی دووهەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوانی خەبات

رێورەسمی کردنەوەی دووهەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوانی خەبات

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی

لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر