lawan

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
راپۆرتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی دووهەمی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن )

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ی رێبەندانی 1393 پاش بەرێوەچوونی مەراسیمی کردنەوە، کۆنگرەی دووهەمی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی کۆمیتەکانی رێکخراوی لاوان لە پارێزگا و ناوچەکانی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد .
سەرەتا لەلایەن لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە وتەی بەخێر هاتن خوێندرایەوە و....
دواتر بەشێوەیەکی نهێنی 3کەس بۆ دیوانی بەرێوەبەری کۆنگرە هەڵبژێردران. پاشان داوا لە بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەرپرسی پێشووی رێکخراوی لاوان هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەک کرا ،راپۆرتی گشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی پێش کشە بکات. بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەخێرهاتنی ئەندامانی کۆنگرەی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ رێکخراوی لاوان خواست و هەروەها کۆتایی هاتنی بەرپرسیارێتی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکی رێکخراوی لاوانی راگەیاند . لە راپۆرتی گشتی دا بەوردی ئەو کێشانەی لاوان لە بوارەکانی سیاسی ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتووری بە تایبەتی مادەی هۆشبەر و بێکاری کە بەرۆکی لاوانی گرتووە لە کوردستانی ئێراندا باسکران و هەروەها بەشێوەیەکی گشتی ئاور لە دۆخی ئێستای لاوان لە هەرچوارپارچەی کوردستان درابوویەوە. پێش کەش کردنی راپۆرتی گشتی تا نیوە شەو بەردەوام بوو و ئەندامانیش بەسەرنج و تێبینیەکانیان راپۆرتەکەیان زیاتر دەوڵەمەنتر کرد. رۆژی یەکەمی کاری کۆنگرە بەم شێوەیە کۆتایی پێهات .
رۆژی دووهەمی کارەکانی کۆنگرە کاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانی بە درێژەدان بە راپۆرتی گشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی رێکخراوی لاوان دەستی پێکرد کە پاش وەرگرتنی سەرنج و تێبینی ئەندامان بەدەنگی زۆرینە پەسەندکرا. لە بەشێکی دیکەی کارەکانی کۆنگرە پەیامی رێکخراوەکانی لاوان و کەسایەتیەکان لە لایەن لێژنەی بەرێوەبەری کۆنگرە خوێندرانەوە و هەر لە رۆژی دووەمی کۆنگرە دەست کرا بە پێداچوونەوە بەپەیرەو پرۆگرامی رێکخراوی لاوان لەو بەشەشدا پێشنیارکرا کە ناوەندی لاوان بگۆردرێت بە رێکخراوی لاوان کە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە ناوەندی لاوان بوو بە رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پاشانیش بەچەندین ئاڵوگۆر و زیادکردنی چەندخاڵێک بەتایبەت پەیرەوکردنی سیستەمی کۆتا بۆ کچان و ئافرەتان بۆ بەرێوەبەری لاوان پەیرەو و پرۆگرامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەندکرا .
دواهەمین برگەی کارەکانی کۆنگرە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەرێوەبەری . هەڵبژاردنەکەش بە شێوەیەکی دیموکراتی و نهێنی بەرێووەچوو کە سەرئەنجام هەر یەکە لە بەرێزان:
جەمال علی پوور
سەحەر قاسم زادە
سارۆ حوسێنی
ئارام سلێمانی
بەیان ئەحمەدی
وەکوو ئەندامانی دەستەیی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان هەڵبژێردران و دەنگی زۆرینەیان هێنا . بەم شێوەیە دووهەمین کۆنگرەی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بەلێندان بەرۆحی شەهیدان و بەردەوامبوون لەسەر رێبازی مامۆستای خۆشەویستمان مامۆستا سید جەلال حوسێنی و سازمانی خەبات کارەکانی کۆنگرە کۆتایی پێهات .
رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران
هەیئەتی بەرێوەبەری کۆنگرەی دووهەم
17ی رێبەندانی 1393

17ی رێبەندانی 1393صورة

9 ساڵ و 9 مانگ و 10 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی دووهەمی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن )

راپۆرتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی دووهەمی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن )

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی

لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر