رۆژی هەینی 24ی رێبەندانی 1393 کۆنفڕانسێک لە ژێر ناوی رێگای ئاشتی و دێموکراسی، میانەڕەوی دژ بە توندڕەوی، لە شارێ سلێمانی بەرێوە چوو. ئەم کۆنفڕانسە کە بە هاوکاریی رێکخراوی ئازادیی لاوان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ساز درابوو تێیدا رێکخراوی لاوانی خەبات بانگهێشت کرابوون. هەیئەتێکی رێکخراوی لاوانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا ئامادە بوون.
رۆژی کردنەوەی کۆنفرانس بە وتاری مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستی پێکرد و هەوەرها دواتریش وتاری سکرتێری لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان لەلایەن 'ئەڤین ئینجێر' و پاشان وتاری 'مەلا بەختیار'، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش کرا. دوایین ووتاریش وتاری لاوانی سوسیال دێموکراتی عەرەب بوو. لە ماوەی کاری دوو رۆژی کۆنفرانس 6 پانێل لە پێوەند بە مژاری کۆنفرانسەکە بەرێوەچوو کە تێیدا رێکخراوی لاوان لەرێگەی تێبینی و سەرەنجەکانیان بەشدارییان تێدا کرد.