رێکەوتی ٢٢ ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ کۆچی خۆری لە بنکەی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیێک لە ئەندام و لایەنگران کۆبونەوەیەک بە مەبەستی رێکخستنەوەی کۆمیتەی لایەنگرانی سازمان بەشی سلێمانی و هەروەها بۆ باس لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە بە گشتی و کوردستان و رۆلی سازمانی خەبات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە تایبەتی ساز درا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر بەرێز کاک رەحمان پوورکەریمی بەرپرسی پێوەندیی سلێمانی سازمانی خەبات ی کوردستان قسەی کرد و بە گشتی وێنایێکی لەسەر سیاسەت و بەرنامەی سازمانی خەبات لە رابردوو و ئێستا پێش کەش بە ئامادە بووان کرد و یەکریزی و تەبایی ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لەسەر بناغەی وەفاداریی بۆ رێبازی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالی حوسێنی بە زامنی بەرەو پێش چوونی زیاتر و خزمەتی زیاتر بە گەل و نیشتمان زانی.
بەرێز کاک جەمال عەلی پوور ئەندامی دەستەیی بەرێوەبەری و بەرپرسی پەیوەندیەکانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری کرد و لە برگەیەکدا کە تەرخان کرابوو بۆ بەرێزیان بابەتێکی سیاسی لەسەر دوایین رووداو و ئاڵوگۆرە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە بەگشتی و ئێران و کوردستان بەتایبەتی پێش کەش کرد و لە بەشێک لە ووتەکانیشی دا تیشکی خستە سەر کۆنگرەی دووەمی رێکخراوی لاوانی خەبات (کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن) و لەسەر دوایین گۆرانکاری و بریارەکانی کۆنگرە کاروچالاکیەکانی رێکخراو بۆ بەشداربووان ئاخاوتوو و و پییان راگەیەندرا .
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بابەت و برگە پێشکەشکران لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش خەڵاتی رێز لینان پێشکەش بە دایە ئامینە نادری دایکی دوو شەهیدی سەربەرزی سازمان بەناوەکانی شەهید مەلاعەلی و شەهید ساڵح رەسوڵی کرا و رێز لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو دایکە نیشتمانپەروەرە لەراست گەل و نیشتمان و سازمانی خەبات گیرا.