مادەی سڕکەر گیانی دوو هاووڵاتیی کوردی ستاند
لەشارەکانی روانسەر و ورمێ دوو گەنجی کوردی تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان، گیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لاوێکی خەڵکی شاری روانسەر بە ناوی وەفا گوڵمحەمەدی تەمەن 18 ساڵ بە هۆی بەکارهێنانی مادەی سەنعەتیی سڕکەر لەیەکێک لەشاخەکانی دەورووبەری ئەو شارە کۆتایی بەژیانی هاتووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادەسڕکەرەکان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠ ٠ هەزار موعتاد لە ئێراندا بوونی هەیە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان لەئێران دەکەن. هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر کە لەبەکارهێنەرانی مادە سڕکەرەکان بووە گیانی لەدەست داوە.نوورەدین حوسێنپوور خەڵکی ئاوایی "مەوانا"ی ورمێ بە مەبەستی وازهێنان لە بەکارهێنانی تریاک بردراوەتە کەمپەکانی تەرک و دەوترێت بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەست داوە.