مانگرتنی 15 زیندانی سیاسی لە زیندانی رەجایی شار
15 زیندانی سیاسی زیندانی رەجایی شار لە نارەزایەتی بە گواستنەوەی 3 کەس لە هاوبەندییەکانی خۆیان بۆ ژوری تاکەکەسی مانیان لە خواردن گرت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بە نیشانەی نارەزایەتی لەمەڕ گواستنەوەی سێ زیندانی بە ناوەکانی سەعید عابدینی، خالد حەردانی و مۆستەفا ئەسکەندەری بۆ ژوری تاکەکەسی لە رۆژی دووشەممە 19ی خاکەلێوە، 15 زیندانی سیاسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە شێوەی هاوبەش مانیان لە خواردن گرتووە. دەگوترێت کە خالد حەردانی بە نەخۆشی زەخمی مەعیدە گیرۆدەیە و تاکوو ئێستا چەندین جار مەعیدەی خوێنرێژی کردووە.