خوێندکارێک و دوو هاووڵاتیی کورد، حوکمی سێدارەیان بۆ بڕایەوە
دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دەستبەسەریدان، بە سێدارە مەحکووم کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا، چالاکی خوێندکاریی کوردی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران و دوو زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد بەناوەکانی دیاکۆ رەسووڵزادە و حوسێن عوسمانی لەلایەن دەزگای قەزاییرژێمی ئاخوندی ئێرانەوە، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕایەوە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی "ئەنجامدانی تەقینەوە" و "ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیدا"، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. سابیر شێخ عەبدوڵڵا، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی مستەفا، حوسێن عوسمانی تەمەن ٥٠ ساڵ و دیاکۆ رەسووڵزادە تەمەن ٢٣ ساڵ، مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێـزە لیباس شەخسییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. جێگەی باسە کە، دەزگای ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێران مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٣، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەی کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ٨٩ی شاری مەهاباد و ئەندامەتی لە "کۆمەڵە"دا، تۆمەتبار کرد.