ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه 20ی بانه‌مه‌ری 1394 له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی فراوان به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و پشتکیری کردنی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌روه‌ها ئیدانه‌کردنی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگی رژێمی ئاخوندیی ده‌رحه‌ق به کوردستانی ئێران به‌رێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌د په‌یامی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن خاتوو فاتیمه عوسمانی خوێندرایه‌وه که وێرایی مه‌حکوم کردنی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی ، داوای به‌سزادانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه کرا و هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ خه‌لکی کوردستانی ئێران ده‌ربری و داوایان ئه‌وه‌بوو که فریوی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی نه‌خۆن. هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی دیکه‌ی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربری و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که داواکاری خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌ننه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه چه‌ندین دروشم له‌له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه وترانه‌وه وه‌ک (مهاباد ته‌نیا نیه) و ( بژی رۆژهه‌لآت )(رۆژهه‌لآت وشیاره له داگیرکه‌ر بێزاره ) وه به چه‌ندین دروشمی دیکه کۆتایی به‌و خۆپیشاندانه هات.
شه‌یانی باسه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئارام سلێمانی به‌رپرسی رێکخراو و هه‌روه‌ها رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز خاتوو زێنه‌ب حوسێنی به‌رپرسی رێکخراوی ئافره‌تان له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربوون.
رۆژی یه‌ک شه‌مه 20ی بانه‌مه‌ری 1394 له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی فراوان به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و پشتکیری کردنی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌روه‌ها ئیدانه‌کردنی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگی رژێمی ئاخوندیی ده‌رحه‌ق به کوردستانی ئێران به‌رێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌د په‌یامی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن خاتوو فاتیمه عوسمانی خوێندرایه‌وه که وێرایی مه‌حکوم کردنی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی ، داوای به‌سزادانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه کرا و هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ خه‌لکی کوردستانی ئێران ده‌ربری و داوایان ئه‌وه‌بوو که فریوی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی نه‌خۆن. هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی دیکه‌ی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربری و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که داواکاری خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌ننه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه چه‌ندین دروشم له‌له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه وترانه‌وه وه‌ک (مهاباد ته‌نیا نیه) و ( بژی رۆژهه‌لآت )(رۆژهه‌لآت وشیاره له داگیرکه‌ر بێزاره ) وه به چه‌ندین دروشمی دیکه کۆتایی به‌و خۆپیشاندانه هات.
شه‌یانی باسه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئارام سلێمانی به‌رپرسی رێکخراو و هه‌روه‌ها رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز خاتوو زێنه‌ب حوسێنی به‌رپرسی رێکخراوی ئافره‌تان له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربوون.
![صورة صورة](../wenekan/aram_201505121009381d0a2ca7ceb392540ae576ccabbf0777appkat20150512100938.png)
![صورة صورة](../wenekan/aram_2015051209461035fc0af88391f35c85e38d16c2d9a025appkat20150512094610.png)
![صورة صورة](../wenekan/aram_201505121008457f1412cdd82eda5462e71ef032686a6aappkat20150512100845.png)
![صورة صورة](../wenekan/aram_20150512100712bda0d7ea37f1f6642ac1264b493f7e07appkat20150512100712.png)